نێچیرڤان بارزانی بۆ ئه‌حمه‌د شه‌رع: به‌ سه‌ركردایه‌تی ئێوه‌ سوریا ده‌توانێت به‌ره‌و سه‌قامگیریی زیاتر هه‌نگاو بنێت
  2026-08-03     

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی راگوزه‌ری سوریادا، رایگه‌یاند، سوریا، به‌سه‌ركردایه‌تی شه‌رع ده‌توانێت به‌ره‌و سه‌قامگیریی زیاتر و داهاتویه‌كی گه‌شتر بۆ سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی گه‌له‌كه‌ی هه‌نگاو بنێت.

ئاوێنه‌: نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌، له‌ په‌یامێكدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس له‌باره‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی راگوزه‌ری سوریا وتی "خۆشحاڵ بوم کە ئەمڕۆ بە بانگهێشتى جه‌نابى سەرۆک ئەحمەد شەرع، سەردانی دیمەشقم کرد."

سه‌رۆكی هه‌رێم پێی وایه‌ "دوای ساڵانێکی زۆر لە نەهامەتی و ناخۆشی، ئێستا سوریا دەرفەتێکی مێژویی لەبەرده‌مدايه‌ بۆ بووژانەوە، ئاوەدانکردنەوە و گەشەسەندن."

وتوشیه‌تی "متمانەی تەواوم بە ڕوانگەی سەرۆک شەرع دەربڕی و جەختم لەوە کردەوە کە بە سەرکردایەتیی جه‌نابيان، سوریا دەتوانێت بەرەو سەقامگیریی زیاتر، خۆشگوزەرانی و داهاتویەکی گەشتر بۆ سەرجەم پێكهاتەکانی گەلەکەی هەنگاو بنێت."

هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه‌ "پشتیوانیی خۆمان بۆ سووریایەکی سەقامگیر و یەکگرتوو دووبارە کردەوە کە تيایدا مافی تەواوی پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکان پارێزراو بێت. هاوکات جەختمان لە گرنگیی ڕۆڵی ئەرێنیی سووریا لە پێشخستنی ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکەدا، کردەوە."

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وتوشیه‌تی "وەک دراوسێ، سوریا و عێراق و هەرێمی کوردستان خاوەنی گەلێک بەرژەوەندیی هاوبەشن و زەمینەیەکی زۆر و لەبار هەیە بۆ فراوانکردنی هاوکاریی ئابوريی نێوانيان لەپێناو بەرژەوەندیی گەلەکانماندا."

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×