دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌ركردایه‌تی ئێران به‌شێوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێنه‌كراو، "دوڕون"، بۆ كۆبونه‌وه "ده‌پاڕێنه‌وه"، واده‌ی كۆبونه‌وه بۆ نزیكترین كات دیاریده‌كرێت، كه‌چی ئه‌وان به شانازییه‌وه ده‌ڵێن، هیچ دانوستانێك ناكه‌ن و ئه‌وان ته‌نیا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ عومان ده‌كه‌ن.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له په‌یامێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تروس سۆشیاڵ، وتی، "سەرکردایەتیی ئێران بەشێوەیەکی باوەڕپێنەکراو دوڕون، داوای کۆبونەوە دەکەن، یان وه‌ك هەندێک دەڵێن ده‌پارێنه‌وه. گفتوگۆ ده‌ستپێده‌كات، واده‌ی دانوستانی زیاتریش بۆ داهاتویەکی نزیک دیاری ده‌كرێت، کەچی ئه‌وان بەئاشکرا و بەشانازییەوە دەڵێن هیچ دانوستانێك ناکەن و گفتوگۆش له‌سه‌ر هیچ شتێك ناكه‌ن و تەنیا لەگەڵ عوماندا مامەڵە دەکەن."
تره‌مپ وتوشیه‌تی "دواتریش بەردەوام دەبن لەسەر قسە پڕوپوچە باوەکانیان بەوەی دەڵێن، گه‌روی هورمز بە بەهێزی لەلایەن ئەوانەوە بەڕێوەدەبرێت، لە کاتێکدا به‌كرده‌وه لەژێر کۆنترۆڵی هێزی دەریایی ئه‌مریكا و گه‌مارۆكه‌ماندایه، یان وەک ئه‌وه‌ی هەندێک به دیواری پۆڵایینی ویلایەتە یەکگرتوەکان ناوی ده‌به‌ن."
جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه "هیچ شتێک ناگاتە ئێران، مەگەر خۆمان بمانەوێت، هیچ شتێکیش ناگاته ئه‌و وڵاته تاوەکو ڕێککەوتنێک، یان خۆبەدەستەوەدانی تەواوەتی، بەدی نەهێندرێت."
سه‌رۆكی ئه‌مریكا وتوشیه‌تی "ئێران بیەوێت دان بەوەدا بنێت یان نا، ئێمە لە ڕاستیدا باس لە چارەسەرکردنی کێشەیەک دەکەین کە بە دەیان ساڵە خۆیان دروستیان کردوە. بابه‌ته‌كه زۆر سادەیە، ئێران هەرگیز نابێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی!"