کارزان عوسمان
جاران سلێمانی شتێکی هەبوو بە ناوی نوخبە و دەستەبژێر، دەنگیان هەبوو قسە و ڕەخنەی جدی و جوڵەو چالاکی مەدەنی، کۆڕ و کۆبونەوە و دانانی کاریگەری جدی و دروستکردنی ڕای گشتی..
ئەمە بە تەبیعەت بۆ زیندوێتی پرۆسەی سیاسی و بۆ هەرشارێک پێویستییە و گرنگە، یەکێتیش وەک هێزی باڵادەستی ئەم ناوچەیە وەبەرهێنانی لەمەدا دەکرد و هەمیشە وەک جیاوازییەک بۆ جۆری حکومڕانی و دەرفەتدان بە مەساحەیەکی فراوتری ئازادی بە پارتی دەفرۆشتەوە و لە ڕاستیشدا بڕێک لە حەقیقەتی تێدابوە و لەوەدا هەرچەن ڕەخنەی پارتی بکرێت کەمە.
ئێستاش هەندێک لەم دەنگە ڕاستەقینانە هەرماون و ڕەنگە دەنگێکی بەرز نەبن و وەک پێویست نەگەن، ئەمەش پەیوەندی بەم قۆناغە و ئەو باردۆخە نوێیانەوە هەیە کە دروستبون، ڕەنگە ئەمە پێویستی بە وردبونەوەی زۆرتر و گفتوگۆی جدیتربێت بۆ گەیشتن بە دەرئەنجامێک.
بەڵام ئێستا هەندێ ڕۆژنامەنوسی دەڵاڵ و نوسەری دەڵاڵ، خەریکی شەرعیەتدان بەم بارودۆخە و لەژێر ناو و تایتڵی گەورە و قەبەدا کار بۆ تۆخکردنەوەی ئەم بابەتە دەکەن و دەیشەرعێن!
ئەم ڕۆژنامەنوس و نوسەرە دەڵاڵانە، ئەگەر جاران پەتویەک هەبوبێ خۆیان لەژێردا حەشاردابێت و توانبێتیان بیشارنەوە کێ بەخێویان دەکات و چیان پێ سپێردراوە! ئێستا ڕوت ڕوت و بێشەرمانە بە دروستکردنی ڕێکخرا و یان دروستکردنی گروپگەلێک لە ژێر هەر ناو و ناونیشانێکیتردا پاداشت دەکرێن و لە داهاتودا، پاداشتکردنی دەڵاڵە ڕۆژنامەنوس و نوسەرەکان وازحتر دەبینن.
جا ئەمە بە حیساب لە پێنا و سلێمانی و بۆ خزمەتکردنی سلێمانی دەکرێت.. !! لە کاتێکا ڤایرۆسە ئەسڵییەکە بۆ دۆخی سلێمانی ئەمانەن..
بە ئاشکرا هەر نوسەر و ڕۆژنامەنوسێک کاری حیزبی بکات ڕێزلێگیراوە و ئەوپەڕی گوێی لێ ناگیرێت و پەراوێز دەخرێت..
بەڵام ئەوپەڕی چیپی و هەزیلییە لەژێرەوە و لە ئەسڵدا بەخێوکراوی حزب و شەخسی ناو حیزب بیت و بتەوێ لەژێر ناو و ناونیشانی گەورەدا سەربەخۆ خۆت نیشانبدەیت و نمایش بکەیت!