لە سلێمانی ژنێک بە تەقەی هاوسەرەکەی گیانی لەدەست دا و باوکیشی بریندار بوو
  2026-08-04       86       

کاتژمێر ١٢:٣٠ی شەوی ڕابردوو، ڕووداوێکی توندوتیژی لە گەڕەکی کوردسات لە شاری سلێمانی تۆمار کرا، تێیدا پیاوێک لە ماڵی باوکی هاوسەرەکەی تەقەی لە خانەوادەکە کرد و بەو هۆیەوە زیانی گیانی و جەستەیی لێکەوتەوە.

ئاوێنە: ​بەپێی زانیارییەکان، لە ئەنجامی ئەو دەستڕێژی گوللەیەدا، هەریەک لە هاوسەری تۆمەتبار و باوکی ژنەکە بریندار بوون. سەرەڕای گەیاندنیان بۆ نەخۆشخانە و پێشکەشکردنی چارەسەری پزیشکی، بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ژنەکە گیانی لەدەست دا، و باوکیشی هێشتا لەژێر چاودێریی پزیشکیدا بریندارە.

​لای خۆیانەوە، هێزەکانی پۆلیس دەستبەجێ دەوەستنە ناو ڕووداوەکە و توانیویانە تۆمەتباری سەرەکی دەستگیر بکەن. تاوەکو ئێستا لایەنە فەرمییەکان هیچ ڕونکردنەوەیەکیان لەسەر پاڵنەر و هۆکارەکانی پشت ئەم هێرشە بڵاو نەکردووەتەوە و لێکۆڵینەوەکان لەم بارەیەوە بەردەوامن.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×