ڕێوار ئاودانان: پژاک لەمەودوا لە بەرامبەر هەر هێرشێکدا لە چوارچێوەی بەرگریی ڕەوادا وەڵام دەداتەوە
  2026-08-04     

ڕێوار ئاودانان، وتەبێژی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) ڕایدەگەیەنێت، گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران گەیشتووەتە ئاستێکی بەرزی خۆڕێکخستن و لەمەودوا لە بەرامبەر هەر هێرش و کۆمەڵکوژییەکدا، لە چوارچێوەی بەرگریی ڕەوادا وەڵام دەداتەوە.

ئاوێنە: لە پەیامێکدا کە بە هەردوو زمانی کوردی و فارسی بڵاویکردووەتەوە، وتەبێژی پژاک ئاماژەی بەوە کردووە، هەر نەتەوەیەک بیەوێت بە ئازادی بژی، دەبێت پێش هەر شتێک بتوانێت پارێزگاری لە خۆی بکات.
 هەروەها جەختی لەوەش کردووەتەوە کە سیاسەتی دیموکراتیک، هەرگیز بەبێ بوونی بەرگری نابێت.

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە چەند سەرچاوەیەک بڵاویانکردەوە، کە گەریلاکانی ئەو حزبە لە نزیک شاری مەریوان بە درۆن هێرشیان کردووەتە سەر بنکەیەکی سوپای ئێران و بەهۆیەوە لانیکەم سەربازێک کوژراوە و ژمارەیەکی تر برینداربوون.

ئاماژە بەوەشکراوە ئەو هێرشە لە تۆڵەی کوژرانی سێ ئەندامی بنەماڵەیەکی کورد بووە لە نزیک بانە، کە لە ناو ئۆتۆمبێلێکدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە کەوتبوونە بەر دەستڕێژی گولـلە.

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×