بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، وادەی ناونووسین بۆ پرۆسەی حەجی بۆ ماوەی 5 ڕۆژی دیکە درێژ کردەوە.
ئاوێنە: کاروان ستوونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرە لە لێدوانێکدا ڕاگەیاند "پرۆسەی ناونوسین لە سەکۆی (دەروازەی حەج) تاوەکو کاتژمێر 12ـی شەوی 10-08-2026 بە کارایی دەمێنێتەوە".
وتیشی "بە نیاز نین جارێکی دیکە ئەو وادەیە درێژ بکەینەوە، پێدانی ئەم دەرفەتە بە هاوڵاتییان بۆ ئەوەیە تاوەکو زۆرترین دەرفەت بۆ ئەوانە بڕەخسێت کە بۆیان نەگونجاوە تاوەکو ئێستا ناوی خۆیان بنووسن".
جێی ئاماژەیە، یا ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، لە سەکۆی دەروازەی حەج نزیکەی 59 هەزار فۆڕم لەلایەن نزیکەی 80 هەزار کەسەوە پڕ کراوەتەوە. بەڵام لە ساڵی ڕابردوودا رێژەکە زیاتر بوو بە تێکڕا 89 هەزار کەس ناوی خۆیان بۆ حەج تۆمار کردبوو.