ڕۆبیۆ: دانوستان لە ئارادایە بۆ ئەوەی کەشتیی زیاتر بتوانن بە گەرووی هورمزدا تێپەڕن
  2026-08-04     

وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، گفتوگۆ و دانوستان لەنێوان ئێران و عوماندا بەردەوامە و ئێمەش تێیدا بەشدارین، سەبارەت بەوەی چۆن لە کورتخایەندا کەشتیی زیاتر بتوانن بە سەلامەتی لە گەرووی هورمزەوە تێپەڕن.

 

ئاوێنە: مارکۆ ڕووبیۆ ئەمڕۆ سێشەممە لە ڕێوڕەسمی واژۆکردنی یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنی ئەتۆمی لەگەڵ پاراگوای وتی "کەشتییەکان لە تێپەڕبووندان. هەر ئێستا نەوت لە گەرووەکەوە دەگوازرێتەوە و گەرووەکان کراوەن".

ناوبراو وتیشی "داماڵینی ئێران لە چەکی ئەتۆمی، ڕێککەوتنی کۆتایی و سەرەکییە، بەڵام ڕێککەوتنی دەستبەجێ کە ئێستا سەرنجی زۆری لەسەرە، پەیوەندی بە گەرووەکەوە هەیە".

هەروەها رۆبیۆ ڕوونیکردەوە "پێشکەوتنی زیاتر لەم دانوستانانەدا بەدی هاتووە، بەڵام هێشتا نەگەیشتووینەتە ئەنجامی کۆتایی، و هیوا دەخوازم ئەوە بەم زوانە ڕووبدات".

چەند کاتژمێرێک پێش ئەم لێدوانانە، سکۆت بێسێنت، وەزیری خەزێنەی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو کە ئەگەری هەیە ویلایەتە یەکگرتووەکان تا ڕۆژی چوارشەممە لەگەڵ ئێران بگاتە ڕێککەوتن بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز؛ ڕێککەوتنێک کە بە وتەی ئەو دەبێتە هۆی جێگیربوونی نرخی وزە.
 

زۆرترین بینراو
دوای پێدانی ٥٥ هەزار دۆلار بۆ گەیشتن بە ئەورووپا؛ خێزانێکی سلێمانی لە دەریادا تووشی کارەسات بوون و سێ منداڵیان لەدەستدا
بانكی ناوه‌ندیی عێراق بڕی پێدانی دۆلاری بۆ گه‌شتیاران به‌ نرخی ره‌سمی دیاریكرد
بڕیاری دادگای تاوانەکانی سلێمانی: ​لاهور شێخ جەنگی 5 ساڵ‌و ​پۆڵاد شێخ جەنگی 3 ساڵ‌و ​ڕێبوار حامی حاجی غالی 2 ساڵ زیندانیکردن
پارتی به‌ڕه‌سمی کاندیدەکانی بۆ پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق راگەیاند
لاهور شێخ جه‌نگی: سه‌ربه‌رزم و ملكه‌چی هیچ ئیراده‌یه‌ك نه‌بوم
بەسێ هۆزات: ئەگەر پێوەری یاسای لێبوردن تەقەنەکردن بێت، دەبێت ئۆجەلان یەکەم کەس بێت ئازاد بکرێت
نه‌تانیاهو: ته‌له‌فۆنێكی زۆر توندم له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع ئه‌نجامداو كۆمه‌ڵكوژیی دروزه‌كان راگیرا
عولەما کوردەکان و قوتابی و موریدە ئیندۆنیسییەکانیان
سی ئێن ئێن: پێنتاگۆن تاوتوێی بەکارهێنانی "دایکی بۆمبەکان" دەکات بۆ لێدانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران
کۆتایی بە سیمکارتی بێسەرەوبەرە دێت؛ مەرجی نوێ بۆ کڕین و تۆمارکردنی سیمکارت لە عێراق دادەنرێت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×