وتەبێژی ناوەندی ڕاگەیاندنی یەپەژە ڕایگەیاند، بۆچوونێک هەیە بۆ ئەوەی یەپەژە وەک هێزێکی سەربەخۆی دژەتیرۆر لە چوارچێوەی وەزارەتی ناوخۆدا جێگیر بکرێت.
ئاوێنە: ڕوکەن جەمال، وتەبێژی ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە)، لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی یەپەژە، سەبارەت بە داهاتووی ناوەندەکە وتی "لە مانگی نیسان لەگەڵ مورهاف ئەبو قەسرە، وەزیری بەرگریی حکومەتی کاتیی کۆبوونەوەمان کردووە، ئێمە ڕەشنووسێکمان سەبارەت بە بۆچوون و پێشنیازەکانمان بەشێوەی نوسراو پێشکەش کردبوو، بەڵام تائێستا هیچ پێشنیاز یان بڕیارێکی فەرمی لەلایەن بەرپرسانی دیمەشقەوە بە ئێمە نەگەیشتووە".
ڕوکەن وتیشی "چەند بۆچوونێک هەن بۆ ئەوەی یەپەژە وەک هێزێکی تایبەت و سەربەخۆی دژەتیرۆر لەناو وەزارەتی ناوخۆدا جێگیر بێت، بەڵام تائێستا نەگەیشتوونەتە بڕیارێکی ڕوون و کۆتایی".
"لە ڕۆژانی داهاتوودا بۆ تاوتوێکردنی ئەم پرسە، لەگەڵ بەرپرسانی دیمەشق کۆدەبنەوە، تا ئەو کاتەی میراتی یەپەژە دەخەینە ژێر گرەنتی و پارێزبەندییەکی یاساییەوە، تێکۆشان و خەباتمان بەردەوام دەبێت". وتەبێژی ناوەندی (یەپەژە) وای وت