بەقایی: گفتوگۆکانی تاران و مەسقەت لەسەر دیاریکردنی رێڕەوی نوێی هورمز بەرەوپێشچوونی باشی بڕیوە
  2026-08-04     

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، دانوستانەکانی نێوان تاران و مەسقەت لەسەر رێڕەوی نوێی گەرووی هورمز بەرەوپێشچوونی باشی بڕیوە، هەروەها گفتوگۆکان لەرووی ئاستی تەکنیکی و سیاسی بە ئەرێنی بەڕێوەدەچن.

 

ئاوێنە: ئەمڕۆ سێشەممە ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە کەناڵی (سەدا و سیما)ی وت "ئەم دانوستانانە وەک گفتوگۆ لەنێوان هەردوو دەوڵەتی هاوسنووری گەرووی هورمز پێش دەکەون، و سەرنج دەخەنە سەر دیاریکردنی ڕێڕەوی چوون و هاتنەوەی ئارام و بۆ کەشتییەکان؛ بە شێوازێک کە هاوشانی پاراستنی مافی سەروەریی هەردوو وڵات، رەچاوی تێبینییە ئەمنییەکانی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران و عومان بکات".

بەقایی ئاشکراشیکرد "گفتوگۆکان تاوەکو ئێستا لەسەر هەردوو ئاستی تەکنیکی و سیاسی بە ئەرێنی هەڵدەسەنگێندرێن. هەروەها ئێران لە هەوڵدایە بە هاوکاریی عومان، میکانیزم و ڕێوشوێنی پێویست بۆ بەڕێوەبردنی داهاتووی هاتوچۆی کەشتییەکان لەم دەروازە ستراتیژی و گرنگەدا دابڕێژێت".

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختی لەوەش کردەوە، دەرئەنجامە کۆتاییەکانی ئەم دانوستانە دوولایەنانە دوای کۆبەندی و یەکلاکردنەوەی تەواوەتییان، بە فەرمی بە ڕای گشتی دەگەیەندرێن.
 

زۆرترین بینراو
دوای پێدانی ٥٥ هەزار دۆلار بۆ گەیشتن بە ئەورووپا؛ خێزانێکی سلێمانی لە دەریادا تووشی کارەسات بوون و سێ منداڵیان لەدەستدا
بانكی ناوه‌ندیی عێراق بڕی پێدانی دۆلاری بۆ گه‌شتیاران به‌ نرخی ره‌سمی دیاریكرد
بڕیاری دادگای تاوانەکانی سلێمانی: ​لاهور شێخ جەنگی 5 ساڵ‌و ​پۆڵاد شێخ جەنگی 3 ساڵ‌و ​ڕێبوار حامی حاجی غالی 2 ساڵ زیندانیکردن
پارتی به‌ڕه‌سمی کاندیدەکانی بۆ پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق راگەیاند
لاهور شێخ جه‌نگی: سه‌ربه‌رزم و ملكه‌چی هیچ ئیراده‌یه‌ك نه‌بوم
نه‌تانیاهو: ته‌له‌فۆنێكی زۆر توندم له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع ئه‌نجامداو كۆمه‌ڵكوژیی دروزه‌كان راگیرا
بەسێ هۆزات: ئەگەر پێوەری یاسای لێبوردن تەقەنەکردن بێت، دەبێت ئۆجەلان یەکەم کەس بێت ئازاد بکرێت
عولەما کوردەکان و قوتابی و موریدە ئیندۆنیسییەکانیان
سی ئێن ئێن: پێنتاگۆن تاوتوێی بەکارهێنانی "دایکی بۆمبەکان" دەکات بۆ لێدانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران
کۆتایی بە سیمکارتی بێسەرەوبەرە دێت؛ مەرجی نوێ بۆ کڕین و تۆمارکردنی سیمکارت لە عێراق دادەنرێت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×