"تەقەکردن لەکوڕەکەی کاک حسێن یەزدان پەنا کردەوەیەکی تیرۆرستی ئێرانە"
  2026-08-04     

سەرچاوەیەک لە حزبی پارتی ئازادی کوردستان ئاشکرای دەکات، شەوی رابردوو لە هەولێر تەقە لە کوڕە تاقانەکەی حوسێن یەزدان پەنا دەکرێت و بە سەختی بریندار دەکرێت و ئەو کارە تیرۆرستییەی ئەنجامدراوە "ئێمە بە کاری ئێرانی دەبینین".

 

ئاوێنە: ئەو سەرچاوەیەی حزبی (پاک) کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، تایبەت بە ئاوێنەی راگەیاند "دوێنێ شەو کاتژمێر ٠١:٣٠ی شەو کوڕە تاقانەکەی کاک حسێن یەزدان پەنا بەناوی موکری حسێن یەزدان پەنا کە تەمەنی ٢٧ ساڵە، تەقەی لێکراوە لە شوێنی نیشتەجێبونێک لە ناوەراستی هەولێر و هەوڵی تیرۆرکردنی دراوە و بە سەختی بریندارە و لەژێر چاودێری دکتۆردایە".

سەبارەت بە هۆکاری تەقەکردنەکەش لە کوڕە تاقانەکەی حوسێن یەزدان پەنا، ئەو سەرچاوە دەڵێت "ئێمە دژایەتیمان لەگەڵ هیچ کەسێکدا نییە، تەنیا دوژمنی ئێمە ئێرانە، ئێران لە ماوەکانی رابردوودا دەستی داوەتە تیرۆر و رفاندن؛ هەر مانگی رابردوو پێشمەرگەیەکمان لەناو شاری هەولێر تیرۆرکرا و دوێنێ ئێران بە فەرمی رایگەیاند کە ئەو کارەی ئەنجامداوە".

وتیشی "ئێران راشیگەیاند کە کۆمەڵێک هێزیان ئۆپراسیۆنی لەناو شاری هەولێر و سلێمانی دەستپێکردووە بۆ رفاندن و تیرۆرکردن، تەقەکردنیش لە کوڕە تاقانەکەی کاک حوسێن یەزدان پەنا لەدرێژەی ئەو کارە تیرۆرستیانەی ئێراندایە و وایدەبینین".
 

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×