"ئەگەری هەیە سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەغدا مووچەی مانگی ٧ بۆ هەرێم بنێرێت"
  2026-08-04     

هەرچەندە بەغدا کێشەی سیولەی هەیە، بەڵام هەواڵی خۆش لەبارەی مووچەی مانگی ٧ی هەرێمەوە هەیە و ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق باس لەوە دەکات کە هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بەراورد بە مانگی ٥ و ٦ بۆ ٤٢ ملیۆن بەرمیل نەوت بەرز بووەتەوە، دەشڵێت "ئەگەری هەیە سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەغدا مووچەی هەرێم بنێرێت.

 

ئاوێنە: ئەمڕۆ سێشەممە، د. غالب محەمەد ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر فراکسیۆنی رەوتی هەڵوێست لەسەر دواین پێشهاتەکانی مووچەی مانگی ٧ی فەرمانبەرانی هەرێم، بە ئاوێنەی وت "ئەم مانگەیە هەرێم ٤٢ ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە، هەناردەکردنەکەش زیادیکردووە و زۆر زۆر باشە. چونکە پێشتر مانگی ٥ و ٦ بە هەردووکیانەوە هەرێم ٣٢ ملیۆن ناردبوو".

وتیشی "هەرێمی کوردستان ٢٠ هەزار بەرمیلی ناردووە بۆ هەر رۆژێک و لە ئێستاشدا داهاتی هەرێم لە عێراق ٤ ترلیۆن و نیو دینارە؛ هەرچەندە کورتهێنانیش هەیە. ئەگەر شەڕ بەردەوام نەبێت و بەوجۆرەیە بڕوات هەناردەکردنی نەوتمان زیاد دەکات".

سەبارەت بە ناردنی مووچەش لە بەغداوە، ئەو پەرلەمانتارە ئاشکرایکرد "دابەشکردنی مووچە لە عێراق چەند وەزارەتێک بۆ ئەم هەفتەیە ماوە، هەروەها ئەوە دەمێنێتەوە ئەوەیە ئایا هەرێم ١٢٠ ملیارەکە دەنێرێت یاخود دووبارە دوایدەخات و عێراق بە مەقاسە دەینێرێت، هەر بۆیە پێموایە سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی ٧ی هەرێم بنێردرێت".

"ئەم مانگانە بەغدا کێشەی سیولەی هەیە بە نمونە مانگی ٥ و ٦ دوو ترلیۆنمان هەبوو بۆ ئەم مانگەیە ٤ ترلیۆن و نیومان هەیە بۆ مانگی داهاتوو خودا دەزانێت بڕەکە چەند دەبێت، هەروەها پێدەچێت هەفتەی داهاتوو وەزیری دارایی عێراق بێتە پەرلەمان و بۆمان دەردەکەوێت مووچەی مانگەکانی داهاتوو بەرەو کوێ هەنگاو دەنێت". د. غالب محەمەد وا دەڵێ
 

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×