سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ، لە لێدوانێکی نوێدا هۆشدارییەکی توندی ئاراستەی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد و رایگەیاند، ئەگەر گەروی هورمز بەمزوانە نەکرێتەوە، تاران ڕووبەڕووی قورسترین و گەورەترین هەڵمەتی سەربازی دەبێتەوە لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە.
ئاوێنە: ترەمپ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی "فۆکس نیوز" لە کاتی سەردانەکەیدا بۆ ویلایەتی کالیفۆرنیا، سەبارەت بە پرسی کردنەوەی گەروی هورمز جەختیکردەوە کە دەروازەکە "بەمزوانە" دەکرێتەوە و هۆشداریی دا کە غەیرە ئەوە، ئێران دەکەوێتە بەر هێرشێکی بێوێنە و زۆر توند.
سەبارەت بە دۆخی دانوستانەکان، سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرای کرد کە پەیوەندی و گفتوگۆی چڕ لە ئارادایە و نێوەندگیرەکان بە درێژایی کاتژمێرەکانی ڕۆژ سەرقاڵی بەڕێوەبردنی پرۆسەی دانوستانن. ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا کە تاران ئارەزووی گەیشتن بە ڕێککەوتنێک نیشان دەدات بۆ کۆتاییهێنان بەو قەیرانە چەند مانگییەی کە ناوچەکەی گرتووەتەوە.
لە کۆتایی لێدوانەکەیدا، ترەمپ پێگەی وڵاتەکەی لەسەر پرسی ئەتۆمی دووپات کردەوە و رایگەیاند، ئێران لەبەردەم دوایین هەل و دەرفەتدا بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتنێک کە ڕێگری لە بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی بکات، و هشداریشیدا کە هەر پاشەکشەیەک لەلایەن تارانەوە وەڵامی سەربازیی توندی بەدوادا دەێت.