بارستە هەوایەکی فێنک هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و ئەگەری بارانبارین هەیە
  2026-08-05     

شارەزایەکی کەشناسی ڕایدەگەیەنێت، لە ئەمڕۆ چوارشەممەوە کاریگەرییەکانی ئەو شەپۆلە گەرما و شێیەی ناوچەکەی گرتووەتەوە بەرەو کەمبوونەوە دەچێت و پێشبینیش دەکرێت لە سەرەتای هەفتەی ئایندەدا بەهۆی هاتنی هەوای فێنکی دەریای ناوەڕاستەوە، پلەکانی گەرما زیاتر دابەزین بەخۆیانەوە ببینن.

ئاوێنە: ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەهۆی لاوازبوونی ئەو بەرزەپاڵەپەستۆیەی ماوەیەکی زۆرە لە بەرگەهەوای ناوچەکەدا جێگیربووە و وەک سەقفێکی داخراو ڕێگری لە دەرچوونی وزەی گەرمی دەکرد، لە ئەمڕۆ چوارشەممەوە (٥ی ئاب) پەنگخواردنەوەی گەرما و شێ کەم دەبێتەوە. هەروەها لە سەرەتای هەفتەی ئایندەوە بۆ ناوەڕاستی هەفتەکە، بەهۆی کاریگەریی هەوای فێنکی دەریای ناوەڕاستەوە پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن.

ئەو شارەزایەی کەشناسی پێشبینی دەکات، لە نێوان 11 بۆ 13ی ئەم مانگەدا کەشی ناوچەکە کەمێک گەرم ببێتەوە، بەڵام گەرماکە زۆر بەتین نابێت و ماوەکەشی کورت دەبێت. هاوکات ڕوونیشیکردووەتەوە، ئەگەرێکی دوور هەیە لە 14 تا 19ی مانگ، بارستە هەوایەکی فێنکی فراوان لە دەریای ناوەڕاستەوە ڕوو لە هەرێمی کوردستان و وڵاتانی ناوچەکە بکات، کە دەبێتە هۆی زیاتر دابەزینی پلەکانی گەرما و دروستبوونی ئەگەری بارانبارین لە هەندێک ناوچەی جیاجیادا.

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
دادگای تاران جارێكی دیكه‌ سزای له‌سێداره‌دانی بۆ وریشه‌ مورادی ده‌ركرد
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×