ڕێککەوتنێک لەبارەی گەرووی هورمزەوە؛ ئێران ڕۆڵێکی فراوانتر لە کۆنترۆڵی دەریاییدا دەگێڕێت کە پێش جەنگ نەبوو
  2026-08-05     

بەپێی زانیارییەکانی دوو سەرچاوەی ناوچەیی و بەرپرسێکی ئەمریکی، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئێران و سەلتەنەتی عومان نزیکبوونتەوە لە گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی کاتی بۆ دووبارە کردنەوەی گەرووی هورمز، و چاوەڕوانیش دەکرێت لەلایەن واشنتۆنەوە بە شێوەیەکی فەرمی ئەو ڕێککەوتنە ڕابگەیەنرێت.

​ماڵپەڕی «ئاکسیۆس» لە زاری ئەو سەرچاوانەوە بڵاوی کردووەتەوە، ئەو ڕێککەوتنەی چاوەڕوان دەکرێت واژۆ بکرێت، بەشێک لە خواستەکانی ئێران بۆ گێڕانی ڕۆڵێکی فراوانتر لە بەڕێوەبردن و کۆنترۆڵکردنی هاتوچۆی دەریایی لە گەرووی هورمزدا دابین دەکات؛ ڕۆڵێک کە تاران پێش هەڵگیرسانی شەڕەکە لەبەردەستیدا نەبوو.

​بە وتەی هەردوو سەرچاوە ناوچەییەکە، ئەو ڕێککەوتنەی ئێستا لە قۆناغی تاوتوێکردندایە، کۆمەڵێک ڕێکاری کاتی لە نێوان سەلتەنەتی عومان و ئێراندا بۆ ماوەی ٦٠ ڕۆژ لەخۆدەگرێت، هاوکات هەردوولا مافی ئەوەیان هەیە کە دواتر ئەو ماوەیە درێژ بکەنەوە.

​بەگوێرەی ئەو میکانیزمانەی کە هێشتا لە نێوان عومان و ئێراندا لە قۆناغی گفتوگۆدان، جووڵەی دەریایی بە جۆرێک ڕێکدەخرێتەوە کە ئەو کەشتییانەی دەچنە ناو کەنداوەوە، لە ڕێڕەوی باکوور و لەناو ئاوە هەرێمییەکانی ئێراندا تێدەپەڕن؛ لە بەرامبەردا، ئەو کەشتییانەی لە کەنداوەوە بەرەو دەریای عەرەب دەردەچن، لە ڕێڕەوی باشوور و لەناو ئاوەکانی عوماندا، بە هەماهەنگی لەگەڵ ئێران جووڵە دەکەن.

​هەر لە چوارچێوەی ڕێککەوتنەکەدا، لە ماوەی ئەو ٦٠ ڕۆژەدا هیچ جۆرە باج و تێچوویەک لە کەشتییەکان وەرناگیرێت. لەلایەکی دیکەشەوە بڕیارە لە ماوەی ٣٠ ڕۆژدا سەرجەم مینە دەریاییەکانی ڕێڕەوی ناوەڕاستی گەرووەکە پاکبکرێنەوە، بۆ ئەوەی دوای ئەو ماوەیە کەشتییەکان بتوانن لە هەردوو ئاراستەکەوە بە سەلامەتی و بەبێ کۆسپ هاتووچۆ بکەن.

زۆرترین بینراو
دوای پێدانی ٥٥ هەزار دۆلار بۆ گەیشتن بە ئەورووپا؛ خێزانێکی سلێمانی لە دەریادا تووشی کارەسات بوون و سێ منداڵیان لەدەستدا
بانكی ناوه‌ندیی عێراق بڕی پێدانی دۆلاری بۆ گه‌شتیاران به‌ نرخی ره‌سمی دیاریكرد
بڕیاری دادگای تاوانەکانی سلێمانی: ​لاهور شێخ جەنگی 5 ساڵ‌و ​پۆڵاد شێخ جەنگی 3 ساڵ‌و ​ڕێبوار حامی حاجی غالی 2 ساڵ زیندانیکردن
پارتی به‌ڕه‌سمی کاندیدەکانی بۆ پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق راگەیاند
لاهور شێخ جه‌نگی: سه‌ربه‌رزم و ملكه‌چی هیچ ئیراده‌یه‌ك نه‌بوم
بەسێ هۆزات: ئەگەر پێوەری یاسای لێبوردن تەقەنەکردن بێت، دەبێت ئۆجەلان یەکەم کەس بێت ئازاد بکرێت
نه‌تانیاهو: ته‌له‌فۆنێكی زۆر توندم له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع ئه‌نجامداو كۆمه‌ڵكوژیی دروزه‌كان راگیرا
عولەما کوردەکان و قوتابی و موریدە ئیندۆنیسییەکانیان
سی ئێن ئێن: پێنتاگۆن تاوتوێی بەکارهێنانی "دایکی بۆمبەکان" دەکات بۆ لێدانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران
کۆتایی بە سیمکارتی بێسەرەوبەرە دێت؛ مەرجی نوێ بۆ کڕین و تۆمارکردنی سیمکارت لە عێراق دادەنرێت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×