دەم پارتی بە فەرمی واژۆی لەسەر پڕۆژەیاسای پڕۆسەی ئاشتی کرد
  2026-08-05     

دەم پارتی لە پەرلەمانی تورکیا واژۆی لەسەر پڕۆژەیاسای "چوارچێوەی پڕۆسەی ئاشتی" کرد.

ئاوێنە: ئەمڕۆ چوارشەممە، 05ـی ئابی 2026، پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، شاندێکی باڵای پارتەکە، بە فەرمی واژۆی لەسەر پڕۆژەیاسای تایبەت بە پرۆسەی ئاشتی کردووە. پڕۆژەیاساکە بە ناوی "پڕۆژەیاسای بەهێزکردنی هاوپشتیی نیشتمانی و یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی" ناسراوە و ئامانج لێی، دانانی زەمینەیەکی یاساییە بۆ پڕۆسەی نوێی ئاشتی لە تورکیا و باکووری کوردستان. 

شاندەکەی دەم پارتی بە سەرۆکایەتیی هەردوو هاوسەرۆک، تولای هاتیمۆغولاری و تونجەر باکرهان بەشدارییان لە رێکارەکەدا کرد. لەگەڵ ئەوانیشدا بریکارانی سەرۆکی فراکسیۆن، دەستەی کارگێڕیی فراکسیۆن، گوتەبێژی پارتەکە، گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئافرەتان، ئەندامانی شاندی ئیمراڵی و ئەندامانی لیژنەی دادوەری و کۆمیسیۆنی ئاشتی ئامادە بوون.

 واژۆکردنی ئەم پڕۆژەیە لەلایەن ئەم تیمە فراوانەوە نیشاندەری جدییەتی پارتەکەیە بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد لە رێگەی پەرلەمانەوە.

ئەم پڕۆژەیاسایە لە تورکیا بە "یاسای چوارچێوە" ناسراوە و لە 12 ماددە پێکدێت. ئامانجی سەرەکیی پرۆژەکە گواستنەوەی پرسی کوردە لە گۆڕەپانی ململانێی چەکدارییەوە بۆ گۆڕەپانی سیاسی و یاسایی.

 پێشتر پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە) و پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) بە فەرمی واژۆیان لەسەر هەمان پڕۆژەیاسا کردبوو. 

هەروەها دەوڵەت باخچەلی و سەرکردەکانی تری تورکیا پشتیوانیی خۆیان بۆ پرۆسەکە راگەیاندووە. 

چاوەڕوان دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا پڕۆژەکە بخرێتە دەنگدانەوە لەناو پەرلەمانی تورکیادا و بە پەسەندکردنیشی، قۆناخێکی نوێی مێژوویی لە تورکیا دەست پێبکات.

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×