سوپای ئیسرائیل وێرانکردنی ڕێڕەوێکی ژێرزەمینی و کۆگایەکی چەکی حزبوڵای لە باشووری لبنان ڕاگەیاند
  2026-08-05       63       

​لە درێژەی ئۆپەراسیۆنە مەیدانییەکانی سوپای ئیسرائیل لە ناوچەکانی باشووری لبنان، ڕاگەیاندراوێکی فەرمی بڵاوکرایەوە کە تێیدا جەخت لەسەر لێدانە سەربازییەکان دژی پێگەکانی حزبوڵا کراوەتەوە.

ئاوێنە: ​بەپێی زانیارییە میدیاییەکان، هێزەکانی فیرقەی ٩١ بە پشتیوانیی لیوای ٣٠٠ و یەکەی تایبەتی “یهلوم”، ئۆپەراسیۆنێکیان لە ناوچەی سربین ئەنجام داوە و تێیدا ڕێڕەوێکی ژێرزەمینیی درێژخایەنیان خاپوور کردووە. سوپای ئیسرائیل دەڵێت ئەم ژێرخانە سەربازییە لەلایەن حزبوڵاوە بۆ پلاندانان و ئەنجامدانی هێرش دژی هێزەکانیان بەکار دەهێنرا.

​لە تەوەرێکی تردا، لە چالاکییە مەیدانییەکانی هێزەکانی لیوای “کفير” و لیوای ٤ لە هەمان ناوچە، هێزە بەشداربووەکان توانیویانە کۆگایەکی نهێنیی چەک و تەقەمەنی بدۆزنەوە. لەم کۆگایەدا چەندین پێداویستی و کەرەستەی سەربازیی جۆراوجۆر دەست بەسەردا گیراون، لەوانە:

​سەکۆی هاویشتنی مووشەک

​مووشەکی پێشکەوتووی دژەتانک

​چەکی جۆری کلاشینکۆف

​کەرەستە و پێداویستیی لۆجستیی سەربازی

​لای خۆیەوە، سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیاندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەش داوە کە لە کاتی پێکدادان و ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ چەکدارانی حزبوڵادا، سەربازێکیان بریندار بووە و بۆ چارەسەری پزیشکی گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×