وهزارهتی پێشمهرگه رایگهیاند، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم هەژمارکردنی خزمەتی سەربازی و ئەمنی (ساڵێک بە دو ساڵ)ی پهسهندكرد.
ئاوێنه: وهزارهتی پێشمهرگه، ئێوارهی ئهمڕۆ چوارشهممه، له راگهیهندراوێكدا وتی، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەسەر پێشنیازی لیژنەیەکی تایبەت بە چۆنیەتی ڕێکخستنی ماوەی خزمەت، ڕەزامەندی لەسەر پەسەندکردنی کۆنوسی هەژمارکردنی ماوەی خزمەتی سەربازی و ئەمنی بە شێوازی (ساڵێک بە دو ساڵ) "دو چەندانە" دەربڕی.
وتوشیهتی، ئەم بڕیارە بە مەبەستی ڕێکخستنەوەی ڕاژە و پاراستنی مافی یاسایی و دارایی فەرمانبەران و کارمەندانی گشت دامەزراوە ئەمنی و سەربازییەکانی هەرێم دراوە.
هێمای بۆ ئهوهش كردوه، بەپێی ناوەڕۆکی نوسراوەکە کە ئاراستەی وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی ناوخۆ و ئەنجومەن و دەزگای ئاسایشی هەرێم کراوە، ماوەی هەژمارکردنی ئەم خزمەتە لە ڕێکەوتی ٤ی تەممووزی ١٩٩٢، لە ڕاگەیاندنی یەکەم کابینەی حکومەتەوە دەستپێدەکات تاوەکو کۆتایهێنان بە ڕاژەکانیان. هەروەها پاڵپشت بە بڕیارەکانی ئەنجوومەنی وەزیران، دوا وادە بۆ هەژمارکردنی ئەم خزمەتە بەشێوازی ساڵێک بە دو ساڵ تا ڕێکەوتی ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ دیاریکراوە.
وهك وهزارهتی پێشمهرگه ئاماژهی پێداوه، پرۆسەی هەژمارکردنی ئەم خزمەتە بە مەرجێک دەبێت کە کارمەند یان ئەفسەرەکە خانەنشینی ئەو ساڵانە لە موچەی بنەڕەتی بداتەوە. بەپێی زانیارییەکان، هەر پێشمەرگەیەک پێویستە %10ـی موچەی بنەڕەتیی ١٠ ساڵ بداتەوە کە دەکاتە نزیکەی ۳ ملیۆن و ۹۳٦ هەزار دینار، بۆ ئەفسەرانیش بڕەکە دەگاتە شەش ملیۆن و ۳۳٦ هەزار دینار.
وتوشیهتی، سەرەڕای ئەوەش، جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە زۆرەملێ نییە و بابەتێکی ئارەزومەندانەیە، بەجۆرێک کە پێویستە فەرمانبەر یان ئەفسەرەکە خۆی داواکاری فەرمی بۆ هەژمارکردنی ئاراستەی فەرمانگەکەی بکات.
ئهوهشی خستۆتهڕو، سەبارەت بە گواستنەوەی ڕاژە، بڕیارەکە جیاوازی لەنێوان سێکتەرەکاندا دەکات؛ بەجۆرێک ئەو کەسانەی لە هێزە سەربازی و ئەمنییەکانەوە ڕاژەکەیان بۆ بەشی شارستانی گوێزراوەتەوە یان دەگوێزرێتەوە، هەژمارکردنی ساڵێک بە دو ساڵ نەیانگرێتەوە. بەڵام ئەو کارمەند و ئەفسەرانەی میلاکیان لەنێوان دامەزراوە سەربازی و ئەمنییەکانی وەک پێشمەرگە، ناوخۆ و ئاسایشدا دەگوێزرێتەوە، مافی هەژمارکردنی خزمەتەکەیان بە ساڵێک بە دوو ساڵ بۆ دەپارێزرێت