بڕیاره رۆژی هه‌ینی، لیژنه‌ی دادی په‌رله‌مانی توركیا كۆببێته‌وه‌و ده‌ست به گفتوگۆ له‌باره‌ی پڕۆژه یاسای چوارچێوه بكات كه ئه‌مڕۆ پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كرا.
ئاوێنه: به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌ی دادی په‌رله‌مانی توركیا، رۆژی هه‌ینی 7ی ئاب، لیژنه‌كه كۆده‌بێته‌وه‌و گفتوگۆ له‌باره‌ی پڕۆژه یاسای چوارچێوه به‌ناوی "پتەوکردنی یەکگرتنی نەتەوەیی و یەکپارچەیی کۆمەڵایەتی" ده‌كات.
كۆبونه‌وه‌كه سه‌عات 3:30 خوله‌كی پاشنیوه‌ڕۆ ده‌ستپێده‌كات و به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، ئەگەر گفتوگۆكان له‌باره‌ی پڕۆژه یاساكه لەو ڕۆژه‌دا تەواو نەبن، کۆبونەوەکە لە ڕۆژانی دواتردا تا کۆتاییهاتنی کارەکان بەردەوام دەبێت.
پڕۆژه یاساكه دوای گفتوگۆ و په‌سه‌ندكردنی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی دادی په‌رله‌مانه‌وه، ده‌برێته دانیشتنی گشتی په‌رله‌مان.
به‌پێی میدیای باكوری كوردستان، پێشبینی دەکرێت پڕۆژەیاساکە تاوەکو ڕۆژی دوشەممەی داهاتو پەسەندبکرێت و ببێتە یاسا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، پڕۆژەیاسای چوارچێوە پێشكه‌شی سەرۆکایه‌تی پەرلەمان کرا. هەریەک لە دەم پارتی و جەهەپەش واژۆیان لەسەر ئەو پڕۆژەیاسایە کرد کە لەلایەن ئاکەپە و مەهەپەوە پێشکەشکراوه.