نێچیرڤان بارزانی بۆ به‌شداریكردن له‌ كۆبونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت ده‌چێته‌ به‌غدا
  2026-08-05     

دڵشاد شه‌هاب، وته‌بێژی سه‌رۆكی هه‌رێم، ئاشكرایكرد، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ به‌شداریكردن له‌ كۆبونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت ده‌چێته‌ به‌غدا.

ئاوێنه‌: دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆكایەتی هه‌رێم، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٦/٨/٥ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بە مەبەستی بەشداریكردن لە كۆبوونەوەی هاوپەیمانی ئیداره‌ی دەوڵەت، سەردانی بەغدا دەكات.

وتەبێژی سەرۆكایەتی هه‌رێم وتیشی، لە كۆبونەوەكەدا كە هەر چوار سەرۆكایەتییەکەی عێراقی فیدراڵ، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و لایەنە پێكهێنەرەكانی حكومەتی فیدراڵی تیایدا بەشدار دەبن، چەندین پرسی پەیوەست بە دۆخی ئێستای عێراق، دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكە بەگشتی و چۆنیەتیی هەماهەنگی و هاریكاریی نێوان هەمو لایەنەكان بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەكانی عێراق و دەربازبون لەم قۆناغە هەستیارە و تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان و خزمەتكردنی هاوڵاتییان، تاوتوێ دەكرێن.

دڵشاد شه‌هاب ئاشكراشیكرد، لە چوارچێوەی سەردانەكەیدا بۆ بەغدا، نێچیرڤان بارزانی دیدار و كۆبونەوەی دیکە ئەنجام دەدات و پرسی پەیوەندییەکانی هەولێر ـ بەغداو کارکردنی هاوبەش بە ئاراستەی هەماهەنگی و هاریکاریی زیاتری نێوانیان، تاوتوێ دەکات.

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×