نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێم رایگه‌یاند، كۆبونه‌ویه‌كی به‌رهه‌مداریان له‌گه‌ڵ عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌نجامداو تێیدا جه‌ختی له پشتیوانیكردنی هه‌رێم بۆ سه‌رخستنی جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی حكومه‌تی عێراق و هه‌روه‌ها پابه‌ندبون به‌و به‌ڵێنانه كردۆته‌وه كه گه‌لیان دا‌و له چاكسازیی ئابوریی و كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ك له ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا.
ئاوێنه: نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێم كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بۆ به‌شداریكردن له كۆبونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت گه‌یشته به‌غدا، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له په‌یامێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس وتی"کۆبونەوەیەکی بەرهەمدارم لەگەڵ ڕێزدار سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، برای خۆشەویست عەلی زه‌یدی لە بەغدا ئەنجامدا، کە تێیدا تاوتوێی سەرجەم بارودۆخی وڵات و ئەو ئاڵنگارییانەمان کرد کە ڕوبەڕومان دەبنەوە، لەگەڵ خستنەڕوی دوا پێشهات و گۆڕانکارییەکان لەسەر ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی و لێکەوتەکانیان لەسەر عێراق."
سه‌رۆكی هه‌رێم وتوشیه‌تی "لای خۆمانەوە، جەختمان لەسەر پشتیوانیی هەرێم و کارکردنی هاوبەش کردەوە بۆ سەرخستنی جێبەجێکردنی کارنامەی حکومەت بەجۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی سەرجەم پێکهاتەکانی گەلەکەمان بکات، هەروەها پابه‌ندبون بەو بەڵێنانەی بە گەلەکەمان داوە لەسەر چاکسازیی ئابوریی هەمەلایەنە، كۆكردنه‌وه‌ی چەک لە دەستی دەوڵەتدا و خێراکردنی ئەنجامدانی کارە لەپێشینە نیشتمانییەکان کە لە سەرویانەوە چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری، بەهێزکردنی پڕۆسەی گەشەپێدان و بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکانە."
نێچیرڤان بارزانی هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه "هەروەها جەختمان لەسەر گرنگیی یەکخستنی هەڵوێستەکان، چڕکردنەوەی هەوڵەکان و بەهێزکردنی هەماهەنگیی نێوان دامودەزگا جیاوازەکانی دەوڵەت کردەوە، بە شێوازێک کە هاوکار بێت لە پاراستنی وڵات لە ئاڵنگاری و مەترسییەکان، پاراستنی سەروەری و سەقامگیرییەکەی و بەدیهێنانی بەرژەوەندیی باڵای گەلەکەمان بەجۆرێک کە وەڵامدەرەوەی خواستەکانی بێت بەرەو ئایندەیەکی ئارامتر و ئاوەدانتر."