وته‌بێژی سه‌ربازیی حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن رایگه‌یاند، به موشه‌كی بالیستی كه‌شتییه‌كی نه‌وهه‌ڵگری سعودیه‌یان له كه‌نداوی عه‌ده‌ن كردۆته ئامانج.
ئاوێنه: یه‌حیا سه‌ریع، وته‌بێژی سه‌ربازیی حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن، ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، هێزه‌كانیان كه‌شتییه‌كی نه‌وهه‌ڵگری سعودیه‌یان به‌ناوی ده‌یزی له كه‌نداوی عه‌ده‌ن به موشه‌كێكی بالیستی كردۆته ئامانج.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، هێرشه‌كه كه‌شتییه‌كه‌ی پێكاوه‌و ناچار بوه بگه‌ڕێته‌وه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه كه هێرشه‌كه‌یان بۆ سه‌ر ئه‌و كه‌شتییه له چوارچێوه‌ی ئه‌و گه‌مارۆ ده‌ریاییه‌دایه كه خستویانه‌ته سه‌ر سعودیه له‌به‌رامبه‌ر گه‌مارۆی سعودیه له‌سه‌ر یه‌مه‌ن.
جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر كه‌شتییه سعودیه‌كان چڕده‌كه‌نه‌وه‌و رێگه به تێپه‌ڕبونی هیچ كه‌شتییه‌كی ئه‌و وڵاته له باكور و باشوری ده‌ریای سور ناده‌ن.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆش یه‌حیا سه‌ریع، وته‌بێژی سه‌ربازیی حوسییه‌كان رایگه‌یاند، به چه‌ند موشه‌كێكی بالیستی كه‌شتییه‌كی نه‌وتهه‌ڵگری سعودیه‌یان به‌ناوی "وه‌فا" له‌نێو ده‌ریای سور و له نزیك كه‌ناراوه‌كانی ناوچه‌ی یه‌نبه‌ع كردۆته ئامانج.
به‌قسه‌ی یه‌حیا سه‌ریع، له 22ی مانگی رابردوه‌وه كه گه‌مارۆ ده‌ریاییه‌كه‌ی سه‌ر سعودیه‌یان راگه‌یاند، تاوه‌كو ئێستا هێرشیان كردۆته سه‌ر نۆ كه‌شتی نه‌وتهه‌ڵگری ئه‌و وڵاته‌و رێگرییشیان له تێپه‌ڕبونی 29 كه‌شتی نه‌وتهه‌ڵگری سعودیه له ده‌ریای سور و ده‌ریای عه‌ره‌ب كردوه‌و ناچاریان كردون به گه‌ڕانه‌وه.
له‌دوای داخستنی گه‌روی هورمز، به‌نده‌ری یه‌نبه‌ع له‌سه‌ر كه‌ناری ده‌ریای سور، بوه یه‌كێك له گرنگترین ده‌روازه‌كانی هه‌نارده‌ی نه‌وتی سعودیه‌و گه‌روی بابولمه‌نده‌بیش بوه رێڕه‌وێكی سه‌ره‌كی بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی خاو بۆ بازاڕه‌كانی جیهان.