مه‌سعود پزیكشیان، سه‌رۆك ۆكماری ئێران رایگه‌یاند، له ئێستادا په‌یوه‌ندیكردن به موجته‌با خامنه‌یی، رێبه‌ری باڵای وڵاته‌كه‌یانه‌وه زۆر قورسه.
ئاوێنه: مه‌سعود پزیكشیان، سه‌رۆك كۆماری ئێران، له چاوپێكه‌وتنێكی تۆماركراودا له‌گه‌ڵ میدیای ره‌سمی وڵاته‌كه‌ی به بۆنه‌ی دوه‌مین ساڵیادی بون به سه‌رۆك كۆماری ئیرانه‌وه وتی، رێبه‌ری ئێستای وڵاته‌كه‌یان پێی وتون، ئه‌گه‌ر له کۆبونەوەی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییدا، سێ لەسەر چواری ئەندامان دەنگ بە پڕۆژەیەک بدەن ئەوا پەسەندی دەکات.
پزیشكیان وتیشی، لە كۆی 13 کەسی ئامادەبوی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وڵاته‌كه‌ی، 12 کەسیان دەنگیان بە یاداشتی لێكتێگەیشتنی نێوان ئێران و ئه‌مریكا داوه.
ئیمزاکردنی یاداشتی لێكتێگەیشتنی نێوان ئه‌مریكاو ئێران یەکێکە لە بابەتەکانی ناکۆکیی نێوان باڵەکانی دەسەڵات له ئێران و ڕەخنەگرتن لە حکومەتەکەی مەسعود پزیشکیان.
سه‌رۆك كۆماری ئێران له به‌شێكی دیكه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا وتی، لە ئێستادا ده‌رفه‌تی "پەیوەندیکردن بە موجتەبا خامنەییەوە زۆر قورسه."
موجتەبا خامنەیی لە کاتی هەڵبژاردنییەوە وەک ڕێبەری باڵای ئێران، تا ئێستا له هیچ بۆنه‌یه‌كدا ده‌رنه‌كه‌وتوه‌و هیچ وێنه‌و ته‌نانه‌ت ده‌نگێكیشی بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.