​ترەمپ: پێم باشە لەگەڵ ئێران ڕێکبکەوم
  2026-08-06     

​لە گەشەسەندنێکی نوێدا لە پەیوەندییەکانی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی ئێراندا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان، ڕایگەیاند کە پێی باشترە لەگەڵ ئێران ڕێکبکەوێت، چونکە نایەوێت ببێتە هۆی کوژرانی هاوڵاتیان.

ئاوێنە: ​ترەمپ لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنوسان ئاماژەی بەوە دا، کە وڵاتەکەی ئامادەکاریی کردبوو بۆ ئەنجامدانی گەورەترین هێرش لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە، بەڵام هێرشەکەی ڕاگرتووە دوای ئەوەی لایەنی ایرانی داوای دانوستانیان کردووە. ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو: "لەگەڵ ئێرانییەکان قسە دەکەین و دەبینین چی ڕوودەدات."

​لە هەمان چوارچێوەدا، جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز، ڕایگەیاند کە هیچ ناکۆکییەک لە نێوان خۆی و سەرۆک ترەمپدا نییە سەبارەت بە سیاسەتی بەرامبەر ئێران، و جەختی کردەوە کە هەڵوێستی ئەمریکا لەو بارەیەوە بەهێزتر بووە و تاران بە هیچ شێوەیەک ناتوانێت خاوەنی چەکی ئەتۆمی بێت.

​ڤانس ڕژێمی ئێرانی بە "شکاو" وەسف کرد و ئاماژەی بەوە کرد کە ئێستا دوو ئاراستە لەناو ئەو ڕژێمەدا هەن؛ یەکێکیان هانی شەڕ دەدات و ئەوی دیکەیان هەوڵی کۆتاییهێنان بە شەڕ دەدات. سەبارەت بە کاتی ئەنجامدانی دانوستانەکانیش، جێگری سەرۆکی ئەمریکا ڕوونی کردەوە کە پرۆسەی دانوستان لەگەڵ ئێران پێویستی بە کات دەبێت.

​لە بەرامبەر ئەم لێدوانە سیاسی و سەربازییانەدا، کاظم غەریبابادی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران، ڕایگەیاند کە ئەمریکا لە ڕێگەی نێوەندگرانەوە پەیامێکی ئاراستەی تاران کردووە، کە تێیدا باس لە ئامادەیی ئێران دەکات بۆ گەڕانەوە بۆ پابەندبوون بەو یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنەی کە لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا لە شاری ئیسلام ئاباد واژووکراوە.

زۆرترین بینراو
دوای پێدانی ٥٥ هەزار دۆلار بۆ گەیشتن بە ئەورووپا؛ خێزانێکی سلێمانی لە دەریادا تووشی کارەسات بوون و سێ منداڵیان لەدەستدا
بڕیاری دادگای تاوانەکانی سلێمانی: ​لاهور شێخ جەنگی 5 ساڵ‌و ​پۆڵاد شێخ جەنگی 3 ساڵ‌و ​ڕێبوار حامی حاجی غالی 2 ساڵ زیندانیکردن
بانكی ناوه‌ندیی عێراق بڕی پێدانی دۆلاری بۆ گه‌شتیاران به‌ نرخی ره‌سمی دیاریكرد
پارتی به‌ڕه‌سمی کاندیدەکانی بۆ پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق راگەیاند
لاهور شێخ جه‌نگی: سه‌ربه‌رزم و ملكه‌چی هیچ ئیراده‌یه‌ك نه‌بوم
نه‌تانیاهو: ته‌له‌فۆنێكی زۆر توندم له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع ئه‌نجامداو كۆمه‌ڵكوژیی دروزه‌كان راگیرا
بەسێ هۆزات: ئەگەر پێوەری یاسای لێبوردن تەقەنەکردن بێت، دەبێت ئۆجەلان یەکەم کەس بێت ئازاد بکرێت
عولەما کوردەکان و قوتابی و موریدە ئیندۆنیسییەکانیان
سی ئێن ئێن: پێنتاگۆن تاوتوێی بەکارهێنانی "دایکی بۆمبەکان" دەکات بۆ لێدانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران
کۆتایی بە سیمکارتی بێسەرەوبەرە دێت؛ مەرجی نوێ بۆ کڕین و تۆمارکردنی سیمکارت لە عێراق دادەنرێت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×