ڕاوێژكارى عه‌لى زه‌یدی: كورتهێنانى دارایی دەگاتە 80 تریلیۆن دینار
  2026-08-06     

ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری دارایی، ڕایگەیاند کە بەهۆی جیاوازی نرخی نەوت، کە لەنێوان 5 تا7 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێکە، بڕی كورتهێنانى دارایی چاوەڕوانکراوی عێراق بەرز بووەتەوە و ئێستا لەنێوان 70 بۆ 80 تریلیۆن دیناره‌، لە کاتێکدا لە بودجەدا 64 تریلیۆن دینار دیاری کرابوو.

ئاوێنە: مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری دارایی، گوتی، هۆکاری سەرەکی ئەم دۆخە بریتییە لە دابەزینی نرخی نەوت بۆ ژێر 60 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك، کە ئەو نرخەیە لە بودجەی گشتی وەرگیراوە، هەروەها کەمبوونەوەی بڕی نەوتی هەناردەکراو لە ساڵی 2026 ـدا.

بەپێی وتەکانی ئه‌و ڕاوێژكاره‌، حکوومەت ناچار بووە زیاتر لە 1800 پڕۆژەی ڕاگیراو دووبارە پلانیان بۆ دابنێت، بە شێوەیەک کە پڕۆژە گرنگەکانی بوارەکانی ئاو، تەندروستی و پەروەردە پێشخات و پڕۆژە ناپێویستەکان بۆ کاتی دابینبوونی پارە دوا بخات.

هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە هەناردەی نەوت لە شەش مانگی ڕابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە، ئەمەش کاریگەری ڕاستەوخۆی هەبووە لە دروستبوونى ئه‌و قه‌یرانه‌ داراییه‌.

لە بارەی چارەسەری ئەو دۆخە، گوتیشی: "حکوومەت سیاسەتی کەمکردنەوەی خەرجی، بەکارهێنانی سیستەمی ئەلیکترۆنی و باشترکردنی بەڕێوەبردنی دارایی گشتی گرتووەتەبەر.

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
دادگای تاران جارێكی دیكه‌ سزای له‌سێداره‌دانی بۆ وریشه‌ مورادی ده‌ركرد
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×