عه‌بدوڵای مه‌لا نوری، په‌رله‌مانتاری پێشوی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌تده‌كاته‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن حزبێكی نوێی ئۆپۆزسیۆن له سلێمانی به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و داده‌مه‌زرێنرێت.
ئاوێنه: عه‌بدوڵای مه‌لا نوری، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی شه‌فه‌ق نیوز، رایگه‌یاند، ئەو هەواڵانەی باس لە پێکهێنانی حیزبێکی نوێ دەکەن له‌لایه‌ن پێنج کەسایەتی سیاسییه‌وه ده‌كه‌ن له سلێمانی كه سەردانییان بۆ لای ژمارەیەک لە حیزب و هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی سلێمانی ئه‌نجامداوه، هیچ پەیوەندییەکیان بە ڕاستییەوە نییە؛ ئامانج لە بڵاوکردنەوەی ئه‌و هه‌واڵانه‌ش بۆ "تێکەڵکردنی کارتەکان" و شێواندنی دیمەنی سیاسییه.
پێشتر به‌شێك له میدیا كوردییه‌كان بڵاویان كرده‌وه، پێنج كه‌سایه‌تی سیاسی، له‌نێویاندا سێ په‌رله‌مانتاری پێشوی گۆڕان، هه‌وڵی دامه‌زراندنی حزبێكی ئۆپۆزسیۆنی نوێ ده‌ده‌ن له سلێمانی.