دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، زانیارییه‌كانی میدیا ئه‌مریكییه‌كان له‌باره‌ی ناڕازیبونی له وه‌زیری جه‌نگی ئه‌مریكا به ده‌نگۆی "درۆ و ناڕاست" ناوده‌بات و ده‌ڵێت، له كاره‌كانی وه‌زیری جه‌نگ زۆر رازیم.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له په‌یامێكدا له تۆڕی كۆمه‌یه‌تی تروس سۆشیاڵ، رایگه‌یاند، "میدیای ساختەکار، وەک هەمیشە، ده‌نگۆی درۆ و دور له راستی بڵاوده‌كاته‌وه. من لە كاره‌كانی پێت هێگسێس (وه‌زیری جه‌نگی ئه‌مریكا) له ڕادەبەدەر ڕازیم. هەمو شتێک بەشێوەیەکی ناوازە بەڕێوەچوە، لەوانەش هێرشەکه‌مان بۆ سەر ڤه‌نزوێلا، کە ئەنجامەکەی لە کەمتر لە ڕۆژێکدا بەدەستهێنراو ڕێگەی پێداین یەکێک لە خراپترین تاوانبارانی سەرتاسەری جیهان، نیکۆلاس مادۆرۆ، ببه‌ینه به‌رده‌م دادگا."
تره‌مپ هه‌روه‌ها وتوشیه‌تی "بە هەمان شێوە، دۆخه‌كه له په‌یوه‌ست به ئێرانه‌وه زۆر به‌باشی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، کە بە مەبەستی ڕێگەنه‌دانی تەواوەتی بەوەی هه‌رگیز نەبێتە خاوەنی چەکی ئه‌تۆمی، ئه‌و وڵاته وێران و لاوازکراوە. پێت هێگسێس متمانه‌یه‌كی زۆری لە ناو سوپادا هه‌یه‌و به‌ره‌پێشچونی گەورەی ئەنجامداوه، لەوانەش ڕزگاربون لە به‌رنامەی جیاکاری و بەرزکردنەوەی ئاستی وەرگرتنی سەربازان بر ئاستێکی مێژویی."
سه‌رۆكی ئه‌مریكا هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه له‌لایه‌ن رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆسته‌وه ده‌ستیپێكردو رۆژنامه‌كه‌ی به یه‌كێك له "خراپترین ده‌زگاكانی راگه‌یاندن له‌و بواره‌دا" ناوبردوه‌و وتوشیه‌تی، بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه له‌لایه‌ن رۆژنامه‌كه‌وه له‌كاتێكدایه بوه ئاگاداری‌یان كردونه‌ته‌وه كه زانیارییه‌كانیان "به‌ته‌واوه‌تی هه‌ڵه‌ن." تره‌مپ پێشی وایه، بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و "هه‌واڵه ساختانه، خیانه‌تی گه‌وره‌ن."