محه‌مه‌د باقر قالیباف، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران، رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ڕه‌شه‌كانی تره‌مپ بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئێران و پاشان ئه‌وه‌ی كه ده‌ڵێت، ئێرانییه‌كان دانوستانیان ده‌وێت، "دیپلۆماسییه‌تی نمایشێكی دوباره" و "ستراتیژێكی شكستخواردوه."
ئاوێنه: محه‌مه‌د باقر قالیباف، ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه، له په‌یامێكدا له سه‌كۆی ئێكس وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ قسه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا نوسیویه‌تی: "هێرشێكی به‌رفراوان به‌ڕێوه‌یه... بوه‌ستن پێویست ناكات، ئه‌وان دانوستانیان ده‌وێت"، ئه‌مه دیپلۆماسیه‌تی نمایشكردنی دوباره‌یه.
قالیباف وتوشیه‌تی، به‌كارهێنانی هه‌ڕه‌شه‌و تۆقاندن، شكاندنی به‌ڵێن و هه‌واڵی هه‌ڵبه‌ستراو وه‌كو ئامڕازێكی گوشار، ستراتیژێكی شكستخواردوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه "دان به راستییه‌كاندا بنێن و پابه‌ندیی به‌ڵێنه‌كانتان بن. له‌وه زیاتر پێویستمان به نمایش نییه."