دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، جه‌نگی ئێران به‌م زوانه كۆتایی دێت. ده‌شڵێت، گه‌روی هورمز تاڕاده‌یه‌ك كراوه‌یه به‌ڵام ئێران هه‌میشه ده‌توانێت ته‌قه له كه‌شتییه‌كان بكات.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، شه‌وی رابردو له كۆشكی سپی، له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا رێككه‌وتن كراوه بۆ كردنه‌وه‌ی گه‌روی هورمز، به رۆژنامه‌نوسانی وت "نامه‌وێت بڵێم رێككه‌وتن كراوه، به‌ڵام گه‌روه‌كه تا راده‌یه‌ك كراوه‌یه."
تره‌مپ جه‌ختیشی كرده‌وه، "كۆنترۆڵی گه‌روه‌كه له‌ده‌ستی ئێمه‌دایه، به‌ڵام ئه‌وان (ئێرانییه‌كان) هه‌میشه ده‌توانن ته‌قه بكن یاخود مینی ده‌ریایی دابنێن."
وتیشی، "ته‌نانه‌ت بونی یه‌ك مین به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی دۆخه‌كه تێك بدات، چونكه هیچ كه‌سێك ئاماده نییه كه‌شتییه ملیار دۆلارییه‌كه‌ی خۆی بخاته به‌رده‌م مه‌ترسی به‌ركه‌وتنی مین. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش پێموایه دۆخه به باشی به‌ره‌وپێش ده‌ڕوات."
تره‌مپ هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه خودی خۆی له دانوستانه‌كانی ئێستادا له‌گه‌ڵ ئێران به‌شداره، به‌ڵام شێوازی به‌شدارییه‌كه‌ی رون نه‌كرده‌وه.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا جارێكی دیكه وتی، به بڕوای ئه‌و جه‌نگی ئێران به‌م زوانه كۆتایی دێت چونكه به‌قسه‌ی ئه‌و پێی وا نییه ئێران بتوانێت زۆر له‌مه زیاتر به‌رده‌وام بێت.
ئه‌و قسانه‌ی تره‌مپ له‌كاتێكدان كه هاتوچۆی كه‌شتییه‌كان له گه‌روی هورمز زۆر سنورداره. ئێران ده‌یه‌وێت كه‌شتییه‌كان له‌و رێڕه‌وه هاتوچۆ بكه‌ن كه نزیكه له كه‌ناراوه‌كانی وڵاته‌كه‌یه‌وه‌و هه‌روه‌ها به‌رله تێپه‌ڕبونیش مۆڵه‌تی لێوه‌ربگرن.
به‌پێی داتاكانی كۆمپانیای كیپله‌ر كه چاودێری هاتوچۆی كه‌شتییه‌كان ده‌كات، له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا ژماره‌ی ئه‌و كه‌شتییانه‌ی كه به گه‌روه‌كه‌دا تێپه‌ڕیون كه‌می كردوه. به‌شێوه‌یه‌ك له رۆژی دوشه‌ممه تا پێنجشه‌ممه 33 كه‌شتی تێپه‌ڕیون له‌كاتێكدا هه‌فته‌ی پێشوتر له‌هه‌مان ماوه‌دا، 50 كه‌شتی تێپه‌ڕبون.