سعودیه‌و توركیا‌و پاكستان، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، رێككه‌وتنی به‌رگریی هاوبه‌شیان ئیمزاكرد. به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه، هه‌ر هێرشێكی چه‌كداری بۆ سه‌ر هه‌ر یه‌كێك له‌م وڵاتانه به هێرش بۆ سه‌ر هه‌مویان هه‌ژمار ده‌كرێت.
ئاوێنه: ئه‌مڕۆ هه‌ینی، هه‌ریه‌كه له محه‌مه‌د شه‌هباز شه‌ریف، سه‌رۆك وه‌زیرانی پاكستان و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا به سه‌ردانێك گه‌یشتنه سعودیه‌و له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێنشینی ئه‌و وڵاته‌وه له مه‌ككه پێشوازییان لێكراو كۆبونه‌ته‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی هاوبه‌شی هه‌ر سێ وڵات كه به راگه‌یه‌ندراوی هاوبه‌شی "لوتكه‌ی مه‌ككه بۆ به‌رگریی هاوبه‌شی نێوان سعودیه‌و توركیا‌و پاكستان" ناوبراوه، لە لوتكه‌كه‌دا هەریەکە لە شازاده‌ی جێنشینی سعودیه و سەرۆک کۆماری تورکیا و سه‌رۆك وه‌زیرانی پاکستان "ڕێککەوتننامەی مەککە بۆ بەرگریی هاوبەش"یان ئیمزا کردوه کە "ڕەنگدانەوەی پەرۆشیی هەر سێ وڵاتەکەیە بۆ بەهێزکردنی ئاسایشی هاوبەشیان و بەدیهێنانی ئاسایش، ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە و جیهاندا بەرەو ئایندمەیەکی ئارام و گەشەسەندو."
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، "ئامانجی ڕێککەوتننامەکە بەهێزکردنی بەرپەرچدانەوەی هاوبەشە بەرامبەر هەر دەستدرێژییەک و جەختیش لەوە دەکاتەوە کە هەر هێرشێکی چەکداری بۆ سەر هەر یەکێک لەم سێ وڵاتە بە هێرش بۆ سەر هه‌مویان هەژمار دەکرێت، هەروەها ڕێککەوتننامەکە گرنگی بە گەشەپێدانی سەرجەم ڕەهەندەکانی هاریكاریی بەرگری لە نێوانیاندا دەدات."