پۆلیسی سلێمانی رایگهیاند،.لەسەر دۆسیەی خنکانی هاوڵاتییەک لەئاوی چەمی چەمەک لەناحیەی زەلانی شارباژێر سێ تۆمەتبار دەستگیرکران.
ئاوێنه: بهڕێوهبهرایهتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ئهمڕۆ ههینی رایگهیاند، دوای ئەوەی هێزەکانی پۆلیس ئاگادار کرانەوە لە ڕوداوی خنکانی هاوڵاتییەک بەناوی (م. ج. ن. لەدایکبوی 2000) لەچەمی چەمەکی ناحیهی زهلان له سنوری قەزای شارباژێر کە لەکاتی مەلە کردندا خنکابو، دەستبەجێ مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی زەلان و بەشی پۆلیسی شارباژێرو تیمەکانی بەڵگەی تاوان گەیشتنە شوێنی ڕوداوەکە.
وتوشیهتی، دوای ئەنجامدانی رێکارە یاساییەکان و ئەنجامدانی پشکنین بۆ لاشەی هاوڵاتییە خنکاوەکە، بەبڕیاری دادوەر سێ تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەکانەوە دەستگیرکران.
هێمای بۆ ئهوهش كردوه، لەئێستادا تۆمەتباران (ش. ش. م. لەدایکبوی 2001)، (هـ. ئـ. ع. لەدایکبوی 1997)، (هـ. ئـ. ع. لەدایکبوی 1994) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی (406) لە یاسای سزادان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیاندا بەردەوامە.