ماڵپەڕی رێبه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران بڵاویكرده‌وه، مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆك كۆماری وڵاته‌كه له‌گه‌ڵ موجتەبا خامنەیی، رێبه‌ری باڵای ئێران‌دا کۆبوەتەوە.
ئاوێنه: ماڵپەڕی رێبه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، بڵاویكرده‌وه، مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆك كۆمار له‌گه‌ڵ موجتەبا خامنەیی، رێبه‌ری باڵای ئێران‌دا کۆبوەتەوە.
بەپێی ماڵپه‌ڕه‌كه، لە كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ دەربارەی "کێشە و ئاریشەکان"، "دابینکردنی پێداویستییەکانی بژێوی"، "بارودۆخی ئێستای جەنگ" و "داهاتوی قۆناغه‌كه، گۆڕانکارییەکانی بواری سەربازی، ڕێگەچارەکانی پەیوەست بە دابینکردنی سەرچاوەکان و بەڕێوەبردنی خەرجییەكانی دراو و وزە و هەروەها مامەڵەی ئابوری لەگەڵ لایەنە دەرەکییەکان" کراوە.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه موجتەبا خامنەیی لە کاتی هەڵبژاردنییەوە وەک سێیەمین ڕێبەری کۆماری ئیسلامی لە شوێنە گشتییەکاندا نەبینراوە و هیچ وێنە یان دەنگێکیشی بڵاونەکراوەتەوە.
پێشتر مەسعود پزیشکیان وتبوی کە دوای ئه‌وه‌ی وه‌كو رێبه‌ر هه‌ڵبژێردراوه، موجته‌با خامنه‌یی بینیوه.