دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌سه‌رخۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كه‌ن و ئه‌و وڵاته له‌دۆخێكی ئابوریی زۆر خراپدایه.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، به ماڵپه‌ڕی ئاكسیۆسی راگه‌یاند، گوشاره ئابورییه‌كان له‌سه‌ر ئێران كاریگه‌رییان زیاتر ده‌بێت لەبری بڕیاردان لەسەر هێرشێکی نوێی سەربازی.
ترەمپ هەروەها هیچ توڕەیی یان بێزاربونی خۆی دەرنەبڕی بەرامبەر ئەوەی کە ئێران ڕاگەیاندنی ڕێککەوتنێکی لەگەڵ عومان بۆ کردنەوەی گەروی هورمز دواخستووە.
تره‌مپ وتی، ئێمه له‌سه‌رخۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كه‌ین.
وتیشی"ئێمە تەنها نیوە دانوستانیان لەگەڵ دەکەین. تەنها سەیری ئێران دەکەین لەگەڵ ئەو هەڵئاوسانە گەورەیەی هەیەتی و ئەو ڕاستییەی کە هیچ پارەیەکیان نییه."
سه‌رۆكی ئه‌مریكا جه‌ختی كرده‌وه كه ئێران "لە دۆخێکی ئابوریی زۆر خراپدایە" و هیچ پارەیەکی نییە بۆ پێدانی موچەی سەربازەکانی. ترەمپ وتیشی، گەمارۆی دەریایی ئەمریکا قەیرانی ئابوریی ڕژێمی ئێرانی قوڵتر کردوەتەوە.
لە هەمان کاتدا ترەمپ وتی، بە دابەزینی نرخی نەوت بۆ کەمێک زیاتر لە 75 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، بەکاربەرانی ئەمریکی ئازاری کەمتری جەنگەکە دەچێژن.