وەزارەتی نەوتی عێراق ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە پلانی ستراتیژی بۆ پەرەپێدانی ژێرخانی وزە و هەمەجۆرکردنی ڕێڕەوەکانی هەناردەکردنی نەوتی خاو بڵاوکردەوە. لەم چوارچێوەیەدا، نەسیر عەزیز، بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ دەرهێنان، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی تایبەتی کرد بۆ تاوتوێکردنی پڕۆژەیەکی نوێی دروستکردنی تۆڕی بۆرییەکانی گواستنەوە و هەناردەکردن.
ئاوێنە: بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، پڕۆژەکە پێکدێت لە دروستکردنی تۆڕێکی نوێی بۆرییەکان لە ڕێگەی هەردوو ڕێڕەوی سەرەکیی (بەسرە-حەدیسە-فیشخابوور) و (حەدیسە-بانیاس). وەزارەتی نەوت جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەم هەنگاوە دەروازەی هەناردەکردنی زیادە لە پاڵ دەروازەی سەرەکی لە باشووری عێراق دابین دەکات، ئەمەش ڕۆڵێکی بەرچاو دەگێڕێت لە بەهێزکردنی تواناکانی هەناردەکردن و ڕەخساندنی دەرفەت و هەڵبژاردنی نوێ بۆ بازاڕکردنی نەوتی خاوی عێراق لە بازاڕە جیهانییەکاندا.
هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا، لایەنە تەکنیکی و جێبەجێکارییەکانی پڕۆژەکە تاوتوێ کراون، و جەخت لەسەر خێراکردنی داڕشتنی میکانیزمەکانی جێبەجێکردن کراوەتەوە. لەمپێناوەشدا، گفتوگۆ و هەماهەنگییەکان لەگەڵ هاوپەیمانی کۆمپانیا جیهانییەکانی پێکحاتوو لە (UCC)، (TI CAPITAL) و (CHEVRON) سەبارەت بە وەبەرهێنان لە جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژەیەدا بەردەوامن.
کاپشنی کاریگەر: وەزارەتی نەوت هەنگاوێکی نوێ بۆ فراوانکردن و هەمەجۆرکردنی ڕێڕەوەکانی هەناردەکردنی نەوت دەستپێدەکات و گفتوگۆ لەگەڵ کۆمپانیا جیهانییەکان دەکات بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی بۆرییەکانی فیشخابوور-بانیاس.