مەسعود پزیشکیان، سه‌رۆك كۆماری ئێران رایگه‌یاند، لە كۆبونه‌وه‌ی ئەم دواییەیدا لەگەڵ موجته‌با خامنه‌یی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامی، نزیکەی حەوت سەعات لەبارەی پرسەكانی ڕۆژی وڵاتەكه‌یه‌وه گفتوگۆی لەگەڵدا کردوە.
ئاوێنه: مه‌سعود پزیشكیان، سەرۆک کۆماری ئێران، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، به میدیای ره‌سمی وڵاته‌كه‌ی وت، "گوزەرانی خەڵک، هەلی کار، نیشتەجێبون، سزاکان، شێوازی خۆڕاگریی دەوڵەت و خەڵک و پاراستنی یەکێتی و یەکڕیزی" لە گرنگترین بابەتەکانی كۆبونه‌وه‌كه‌ی بون له‌گه‌ڵ موجته‌با خامنه‌یی.
پزیشکیان هەروەها وتی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامی لەم كۆبونه‌وه‌یه‌دا جەختی لەسەر "پاراستنی یەکێتی و یەکڕیزی" کردوەتەوە و هۆشداریی داوە کە "تەواوی بەرنامەی دوژمن لەسەر دروستکردنی دوبەرەکی و ناکۆکی" چڕبوەتەوە.
سه‌رۆك كۆماری ئێران وتیشی"ئەو لە ڕوی جەستەیییەوە لە تەندروستییه‌كی ته‌واو باشی هه‌بوه."
هەواڵی ئەم كۆبونه‌وه‌یه سەرەتا ماڵپەڕی فەرمیی ڕێبەری ئیسلامی ئێران بڵاوی کردەوە.
هیچ دەنگ یان وێنەیەکی موجتەبا خامنەیی له سه‌رده‌می ئه‌وه‌دا كه بوه به رێبه‌ری وڵات بڵاونەکراوەتەوە و بێجگە لە پزیشکیان هیچ بەرپرسێکی دیکەی فەرمی باسی لە دیداری ڕوبەڕوی لەگەڵدا نەکردوه.
پزیشکیان ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر بۆ یەکەم جار وتی کە چاوپێکەوتنێکی دو سەعات و نیویی لەگەڵ موجتەبا خامنەیی هەبوە.