دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا كاردانهوهی بەرامبەر بەو داوایەی ئهنجومهنی باڵای ئاسایشی نهتهوهیی ئێران نیشان دا بۆ وەرگرتنی قەرەبو لە ئەمریکا. ئهو دهڵێت، "قەرەبوی کوشتنی سەربازانی ئەمریکی و خۆپیشاندەرانی ئێرانی دەوێت."
ئاوێنه: دۆناڵد ترهمپ، سهرۆكی ئهمریكا، ئهمڕۆ دوشهممه، له پهیامێكدا له سهكۆی تروس سۆشیاڵ رایگهیاند"دەبینم نوێنەرانی کۆماری ئیسلامیی ئێران داوای وەرگرتنی قەرەبو دەکەن بەرامبەر بەو زەرەر و زیانانەی لە پێكدادانی سەربازیی پێنج مانگی ڕابردودا بەریان کەوتوە، سەرڕای ئەوەی ئەم بابەتە هەرگیز لە هیچ کۆبونەوە یان دانوستاندنێکی ئێمەدا نەخراوەتەڕو."
دو رۆژ پێشتر محەمەد باقر زولقەدر، سكرتێری پێشوی ئهنجومهنی باڵای ئاسایشی نهتهوهیی ئێران کە دواتر لە پۆستەکەی دورخرایەوە، ڕایگەیاند، گەروی هورمز ناکرێتەوە تا ئەو کاتەی ئەمریکا شەش داواکاریی تاران جێبەجێ نەکات. لە نێو ئەم داواکارییانەدا ئاماژە بە پێدانی قەرەبوی جەنگ لە لایەن ئەمریکاوە به ئێران كرابو.
ترەمپ لە درێژەی پەیامەکەیدا لە تروس سۆشیاڵ نوسیویەتی: "بەڵام ئەمە بیرۆکەیەکی سەرنجڕاکێشە، چونکە منیش ئێستا داوای وەرگرتنی قەرەبو لە ئێران دەکەم بەرامبەر بەتەواوی ئەو کەسانەی کە بە بۆمبی سهر جادهكان و لە میانی هێرشە جۆراوجۆرەکاندا—کە پێیان ناسراون و پێشتر بە سەرپەرشتی ژەنەڕاڵ سولەیمانی ئەنجام دەدران—کوژراون یان بە سەختی برینداربون. لەوانەش خێزانی قوربانیانی کوژراو لە هێرش بۆ سەر کەشتیی جەنگیی یو ئێس ئێس کۆل و هەزاران کەسی دیکە کە لە مەیدانەکانی جەنگدا کوژراون."
دۆناڵد ترەمپ جەختی کردەوە کە فەرمانی بە نوێنەرەکانی داوە "کە ئەم بابەتە بە جدی لە هەر جۆرە دانوستاندنێکی داهاتو و تەواوی دانوستاندنەکانی دواتردا بخهنهڕو و بەدواداچونی بۆ بکهن."
ئەو لە پەیامەکەیدا هەروەها نوسیویەتی کە دەبێت "قەرەبوش بدرێتە خێزانی سەدان هەزار خۆپیشاندەری بێتاوان کە ئێران لە ماوەی 50 ساڵی ڕابردودا کوشتونی؛ بەبێ ئەوەی ئاماژە بەو 52 هەزار کەسەش بکەین کە لە ماوەی پێنج مانگی ڕابردودا کوژراون."