عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ڕایگه‌یاند، ئێران "له شه‌ڕه‌كه‌دا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا و له گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی له به‌ره‌ی دیپلۆماسیشدا سه‌ركه‌وتو بو "، ده‌شڵێت، ئێران توانی به خۆڕاگرانه بوه‌ستێت و له به‌رامبه‌ریشدا دۆناڵد تڕه‌مپ بۆ دانوستان ده‌پاڕێته‌وه".
ئاوێنە: عه‌باس عێراقچی له لێدوانێكدا رایگه‌یاند، تڕه‌مپ كه به تویتێكی "خۆڕاده‌ستكردنی بێ مه‌رج" شه‌ڕی ده‌ستپێكردوه، دوای 20 ڕۆژ داوای دانوستانی كرد.
وتیشی، "كه‌س پێشبینی نه‌ده‌كرد ئێران بتوانێت به توندی بوه‌ستێت و به‌مشێوه‌یه ملكه‌چی ئه‌مریكا نه‌بێت، جیهانیش دانی به‌وه‌دا ناوه كه ئێران له كاتی شه‌ڕدا تواناكانی خۆی سه‌لماندوه، به هێزێكی نه‌دۆڕاو كه توانای ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌مریكای هه‌یه هه‌ژمارده‌كرێت".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه پێشتر ئه‌مڕۆ دۆناڵد تڕه‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند كه " ئه‌مریكا چوه‌ته قۆناغێكی دانوستان له‌گه‌ڵ ئێران، دانوستانكارانی ئێرانیش "زۆر فێڵباز و زیره‌كن".
له 8 تا 23ی (ته‌مموز/7)ی ئه‌مساڵ، سوپای ئه‌مریكا چه‌ندین هێرشی بۆ سه‌ر ئێران ده‌ستپێكرد . فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا (CENTCOM) ڕایگه‌یاند كه ئه‌م هێرشانه له وه‌ڵامی به ئامانجگرتنی كه‌شتییه بازرگانییه‌كانی ئێران بوه كه له گه‌روی هورمزدا تێده‌په‌ڕن.