سەرۆکی پێشووی مۆساد: زۆرجار گەشتمان بۆ شوێنی ئەتۆمی فۆردۆ کردووە
  2026-08-11     
یۆسی کۆهین و دامەزراوە ئەتۆمییەکەی فۆردۆ دوای هێرشی ئەمریکا

یۆسی کۆهین، سەرۆکی پێشووی مۆساد دەڵێت "بۆ تێگەیشتن لەو شوێنە زۆرجار گەشتمان بۆ شوێنی ئەتۆمی فۆردۆ لەئێران کردووە".

 

ئاوێنە: یۆسی کۆهین، سەرۆکی پێشووی مۆساد ئەمڕۆ (سێشەممە) ڕایگەیاند، ئیسرائیل چەندین جار "گەشتی"ی بۆ شوێنی ئەتۆمی ئێران لە فۆردۆ کردووە، کە تاران بەشێک لە کۆگاکانی یۆرانیۆمی پیتێنراوی تێدا هەڵگرتووە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، بۆردومانکردنی ئەو دامەزراوەیە لەلایەن سوپای ئەمریکاوە لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ڕابردوودا "بەدیهێنانی هەموو خەونەکانی بووە".

بە گوتەی کۆهین، یۆرانیۆمی پیتێنراو تا ئاستی ٦٠% "هێشتا دوورە لەبەرهەمهێنانی بۆمبی ئەتۆمی".

دامەزراوەی فۆردۆ لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ڕابردوودا لە کاتی شەڕی ئێران لەلایەن ئەمریکییەکانەوە بۆردومان کرا. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەو کاتەدا بانگەشەی ئەوەی کردبوو کە "دامەزراوە سەرەکییە ئەتۆمییەکانی ئێران بە تەواوی لەناوچوون". بەڵام بەرپرسێکی باڵای ئەمریکی لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز ڕوونی کردەوە کە بۆردومانەکانی ئەو دامەزراوە ژێرزەمینییە زیانێکی زۆری پێگەیاندووە، بەڵام لەناوی نەبردووە. بەرپرسێکی ئێرانی لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ئیدیعای کرد کە زۆربەی یۆرانیۆمی پیتێنراوی بنکەی ئەتۆمی فۆردۆ پێش هێرشی ئەمریکا بۆ شوێنێکی نهێنی گواستراوەتەوە.

زۆرترین بینراو
دوای پێدانی ٥٥ هەزار دۆلار بۆ گەیشتن بە ئەورووپا؛ خێزانێکی سلێمانی لە دەریادا تووشی کارەسات بوون و سێ منداڵیان لەدەستدا
بانكی ناوه‌ندیی عێراق بڕی پێدانی دۆلاری بۆ گه‌شتیاران به‌ نرخی ره‌سمی دیاریكرد
بڕیاری دادگای تاوانەکانی سلێمانی: ​لاهور شێخ جەنگی 5 ساڵ‌و ​پۆڵاد شێخ جەنگی 3 ساڵ‌و ​ڕێبوار حامی حاجی غالی 2 ساڵ زیندانیکردن
پارتی به‌ڕه‌سمی کاندیدەکانی بۆ پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق راگەیاند
لاهور شێخ جه‌نگی: سه‌ربه‌رزم و ملكه‌چی هیچ ئیراده‌یه‌ك نه‌بوم
نه‌تانیاهو: ته‌له‌فۆنێكی زۆر توندم له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع ئه‌نجامداو كۆمه‌ڵكوژیی دروزه‌كان راگیرا
بەسێ هۆزات: ئەگەر پێوەری یاسای لێبوردن تەقەنەکردن بێت، دەبێت ئۆجەلان یەکەم کەس بێت ئازاد بکرێت
عولەما کوردەکان و قوتابی و موریدە ئیندۆنیسییەکانیان
سی ئێن ئێن: پێنتاگۆن تاوتوێی بەکارهێنانی "دایکی بۆمبەکان" دەکات بۆ لێدانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران
کۆتایی بە سیمکارتی بێسەرەوبەرە دێت؛ مەرجی نوێ بۆ کڕین و تۆمارکردنی سیمکارت لە عێراق دادەنرێت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×