خۆرگیرانی تەواو: سبەینێ ئەوروپا دەبێتە شوێنی مەبەست بۆ ملیۆنان گەشتیار
  2026-08-11     

ئەمڕۆ ملیۆنان کەس لەئەوروپا چاویان دەبڕنە ئاسمان، بۆ بینینی دیاردەیەکی سروشتی دەگمەن، بەو پێیەی خۆرگیرانی گشتی لە کاتە جیاوازەکاندا لە بەشێکی گەورەی ئیسپانیاو ئایسلەنداو گرینلاندەوە دەردەکەوێت، لەکاتێکدا لە ناوچەکانی دیکەی کیشوەرەکە (لەبەریتانیاو فەرەنسا تا بەلجیکاو سویسراو باکوری ئیتاڵیا) هاوڵاتیان توانای بینینی خۆرگیرانێکی بەشەکییان هەبێت کە لەزۆربەی ڕۆژئاوا و باکووری ئەوروپادا دەبینرێت.

 

ئاوێنە: ئەمە یەکەمین خۆرگیرانی تەواوەتییە کە لە ئەوروپادا لەماوەی دوو دەیەدا روودەدات  لە ١٢ی ئابداو بەیەکێک لە گرنگترین رووداوەکانی ئەم هاوینە دادەنرێت بۆ گەشتیاران. ئەو خواستە زۆرە لە ئێستاوە بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی هۆتێل و شوێنی نیشتەجێبوون، هەروەها بەرزبوونەوەی ڕێڕەوی گەشتی ئاسمانی، لە کاتێکدا گەشتە ڕێکخراوەکان بە ڕێژەیەکی پێوانەیی تۆمار دەکرێن. ڕەنگە تاکە کێشەیەک  ئەوەیە کە دەسەڵاتدارانی ئیسپانیا لە ئامادەباشییەکی زۆردان بەهۆی مەترسی ئاگرکەوتنەوە لەدارستانەکاندا.

بڕیارە ئیسپانیا لە ناوەندی ئەو دیاردەیە بێت. بەشێکی زۆری وڵاتەکە لەباکوور و ناوەڕاستدا بەتەواوی خۆرگیرانی تیا دەبینرێت، کە یەکێک لەباشترین شوێنەکانی کیشوەری ئەوروپا بۆ چاودێریکردنی خۆرگیرانەکە.

حکومەتەکانی هەرێمەکانی ئیسپانیا خۆیان بۆ هاتنی تا ٦ ملیۆن کەس ئامادە دەکەن - کە بەشێکی زۆریان پێشتر گەیشتوونەتە وڵاتەکە - کە ٦٦٠ شوێنی چاودێری فەرمییان دیاریکردووە.

دەسەڵاتداران مەزەندە دەکەن کە نزیکەی یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کەس لە ڕۆژی خۆرگیرانەکەدا بەڕێگای وشکانی گەشت بکەن بۆ ناوچە گوندنشینەکانی باکووری ڕۆژئاواو ناوەڕاستی ئیسپانیا. ترسەکە لەوەدایە کە شەپۆلێکی گەورەی گەشتکردن نەک تەنها ئەگەری ئاگرکەوتنەوە زیاد بکات، بەڵکو دەتوانێت ببێتە ئاستەنگ لەبەردەم ئۆتۆمبێلەکانی ئاگرکوژێنەوەو فریاگوزاری لە ئەگەری ئاگرکەوتنەوە یان حاڵەتێکی تری فریاگوزاریدا بگاتە ناوچەکە.

هاوکات شارەزایان هۆشداری دەدەن لەوەی کە چاودێریکردنی خۆر بەبێ پاراستنی دروست دەبێتە هۆی تێکچوونی هەمیشەیی چاو. چاویلکەی خۆری ئاسایی پارێزگاری ناکات و چاویلکەی تایبەت پێویستە بۆ چاودێریکردنی مانگگیران.

 

زۆرترین بینراو
دوای پێدانی ٥٥ هەزار دۆلار بۆ گەیشتن بە ئەورووپا؛ خێزانێکی سلێمانی لە دەریادا تووشی کارەسات بوون و سێ منداڵیان لەدەستدا
بانكی ناوه‌ندیی عێراق بڕی پێدانی دۆلاری بۆ گه‌شتیاران به‌ نرخی ره‌سمی دیاریكرد
بڕیاری دادگای تاوانەکانی سلێمانی: ​لاهور شێخ جەنگی 5 ساڵ‌و ​پۆڵاد شێخ جەنگی 3 ساڵ‌و ​ڕێبوار حامی حاجی غالی 2 ساڵ زیندانیکردن
پارتی به‌ڕه‌سمی کاندیدەکانی بۆ پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق راگەیاند
لاهور شێخ جه‌نگی: سه‌ربه‌رزم و ملكه‌چی هیچ ئیراده‌یه‌ك نه‌بوم
نه‌تانیاهو: ته‌له‌فۆنێكی زۆر توندم له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع ئه‌نجامداو كۆمه‌ڵكوژیی دروزه‌كان راگیرا
بەسێ هۆزات: ئەگەر پێوەری یاسای لێبوردن تەقەنەکردن بێت، دەبێت ئۆجەلان یەکەم کەس بێت ئازاد بکرێت
عولەما کوردەکان و قوتابی و موریدە ئیندۆنیسییەکانیان
سی ئێن ئێن: پێنتاگۆن تاوتوێی بەکارهێنانی "دایکی بۆمبەکان" دەکات بۆ لێدانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران
کۆتایی بە سیمکارتی بێسەرەوبەرە دێت؛ مەرجی نوێ بۆ کڕین و تۆمارکردنی سیمکارت لە عێراق دادەنرێت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×