دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا دوپاتیده‌كاته‌وه كه ئه‌وان به‌ته‌واوه‌تی كۆنترۆڵی گه‌روی هورمزیان كردوه. ده‌شڵێت، سوپای پاسدارانی تێكشكێندراوه، ئێران هیچ دراوێكی نه‌ماوه‌و ته‌نیا هه‌واڵی درۆی ماوه.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له په‌یامێكدا له سه‌كۆی تروس سۆشیاڵ وتی، "ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا کۆنتڕۆڵی تەواوەتی گەروی هورمزی كردوه. بە بڕوای من ئه‌م كۆنترۆڵكردنه لای خۆمان ده‌هێڵینه‌وه! گەمارۆ دەریاییەکەمان لەلایەن هەموانەوە بە دیوارێکی پۆڵایین" ناودەبرێت، و ئێران هیچ کارێکی پێ ناکرێت لەبەرامبەریدا."
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا "ئەوان نە هێزی دەریاییان هەیە، نە هێزی ئاسمانی، ئه‌و سه‌ربازانه‌یان كه ماون موچەیان پێنەدراوە، سوپای پاسداران تێکشکێندراوە و ڕادەکات و سەرکردایەتییان لە باشترین دۆخدا نادیاره!"
وتوشیه‌تی، ئه‌وان "هیچ پاره‌و دراوێكیان نییە، وڵاتەکەیان ماڵ‌وێران بوە. تەواوی ئەوەی هەیانە هەواڵی درۆ و هەڵئاوسانە به‌ڕێژه‌ی 300%و خراپتریش دەبێت!"
به‌بڕوای سه‌رۆكی ئه‌مریكا "ئێران تەنیا قسەیە و هیچ کرداری نییە، ئیتر زۆرداری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نییە."