قه‌رارگای ناوه‌ندیی خاته‌مولئه‌نبیای ئێران بانگه‌شه‌كانی ئه‌مریكا له‌باره‌ی هاتوچۆی كه‌شتییه‌كان له گه‌روی هورمز به "درۆ" ناوده‌بات و ده‌شڵێت، به‌بێ مۆڵه‌تی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێمه هیچ كه‌شتییه‌ك ناتوانێت به گه‌روی هورمزدا تێپه‌ڕبێت.
ئاوێنه: ئیبراهیم زولفه‌قاری، وته‌بێژی قه‌رارگای ناوه‌ندیی خاته‌مولئه‌نبیای ئێران، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، بانگه‌شه بێ بنه‌ماكانی ئه‌مریكا له‌باره‌ی هاتوچۆی ئاسایی كه‌شتییه به گه‌روی هورمزدا، "نائومێدی و بێده‌سه‌ڵاتی" سوپای ئه‌و وڵاته‌ن و "جگه له درۆ هیچ تر نین."
جه‌ختیشی كردۆته‌وه "گەروی هورمز وەک پێشتر لەژێر ئیداره‌ی ته‌واوه‌تی و کۆنترۆڵی کۆماری ئیسلامیی ئێراندایەو هیچ کەشتییەکی بازرگانی و نەوتهه‌ڵگرێك بێ مۆڵەت و چاودێریی هێزە چەکدارەكانی ئێران، نه‌یتوانیوه به سه‌لامه‌تی به‌م گه‌روه‌دا تێپه‌ڕێت و تێپه‌ڕیش نابێت."
هه‌روه‌ها دوپاتیشیكردۆته‌وه كه هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران، چاودێری ته‌واوی جوڵه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل له ناوچه‌كه ده‌كه‌ن و "وه‌ڵامیان بۆ هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك، هه‌ر جۆرێك و له هه‌ر ئاستێكدا بێت، توندتر له رابردو ده‌بێت."
دوێنێ چوارشه‌ممه، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، ئه‌مریكا، كۆنترۆڵی ته‌واوه‌تی گه‌روی هورمزی كردوه‌و ئێران به‌رامبه‌ر به گه‌مارۆ ده‌ریاییه‌كه‌ی ئه‌مریكا هیچ شتێكی له‌ده‌ست نایه‌ت بیكات.