ئاژانسی سه‌به‌ئی یه‌مه‌نی، زمانحاڵی حوسییه‌كان بڵاویكرده‌وه، حوسییه‌كان پاڵاوگه‌یه‌كی سه‌ربه كۆمپانیای ئارامكۆیان له سعودیه كردۆته ئامانج.
ئاوێنه: ئاژانسی سه‌به‌ئی یه‌مه‌نی، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازییه‌وه بڵاویكردۆته‌وه، حوسییه‌كان به دو درۆن پاڵاوگه‌یه‌كی كۆمپانیای ئارامكۆیان له ناوچه‌ی جازان له سعودیه كردۆته ئامانج.
سەرچاوە سه‌ربازییه‌كه هێرشەکەی وەک وەڵامێک ناوبردوه بۆ ئەوەی کە حوسییەکان بە پێشێلكردنی ئاسمانی یه‌مه‌نی و سه‌روه‌رییه‌كه‌ی له هه‌ردو پارێزگای سه‌عده‌و حه‌جه ده‌زانن له‌لایه‌ن سعودییه‌وه.
هێشتا له سعودیه‌وه له‌باره‌ی ئه‌و هه‌واڵه هیچ لێدوانێك نه‌دراوه.
سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌كانی حوسییه‌كان جه‌ختی كردۆته‌وه كه به‌رده‌وام ده‌بن له هێرشه‌كانیان.