پیت هێگسێس، وەزیری جه‌نگی ئەمریکا، لە وەڵامی نیگەرانییەکان سەبارەت بە درێژه‌كێشانی ئەرکی کەشتیی فڕۆکەهەڵگری "ئابراهام لینکۆلن" ڕایگەیاند کە سوپای ویلایەتە یەکگرتوەکان دەتوانێت تا ئەو کاتەی پێویست بێت بەردەوام بێت لە گەمارۆدانی بەندەرەکانی ئێران.
ئاوێنه: پیت هێگسێس، وەزیری جه‌نگی ئەمریکا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له په‌نه‌ماوه، له‌باره‌ی نیگه‌رانییه‌كان سه‌باره‌ت به كه‌شتی ئابراهام لینكۆلن به رۆژنامه‌نوسانی راگه‌یاند"هێزی دەریایی ئەمریکا دەتوانێت تا ئه‌و كاته‌ی پێویست بێت بەردەوام بێت لە سەپاندنی ئەم گەمارۆیە، چونکە به‌شێوه‌یه‌كی به‌نۆره پشت به‌و کەشتییانە دەبه‌ستین کە دێنە ژورەوە و دەچنە دەرەوە، وەک چۆن لە پێشوشدا کردومانە و بەردەوامیش دەبین لەسەر ئەنجامدانی".
لێدوانەکانی وه‌زیری جه‌نگی ئه‌مریكا هاوکات بون لەگەڵ ئه‌و هه‌واڵانه‌دا کە ئاماژە بەوە دەکەن ئەمریکا بەنیازە کەشتیی "جۆرج واشنتن" بباتە شوێنی "ئابراهام لینکۆلن".
كه‌شتی ئابراهام لینكۆلن زیاتر لە 250 ڕۆژە لە ئەرکدایە.
کەشتیی فڕۆکەهەڵگری "ئابراهام لینکۆلن" لە مانگی کانونی دوەمی ئه‌مساڵدا، بەر لە دەستپێکردنی جەنگی ئەمریکا لەگەڵ ئێران، ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرا و بەشداریی لە ئۆپراسیۆنی تۆڕه‌یی داستانئاسا و دواتریش گەمارۆدانی بەندەرەکانی ئێران‌دا کردوه.
پێشتر ڕیچارد بلومێنسال، سیناتۆری دیموكراته‌كانی ئه‌مریكا داوای له وەزیری جه‌نگ و سەرپەرشتیاری هێزی دەریایی ئەمریکا كرد ڕونکردنەوە بده‌ن له‌باره‌ی بارودۆخی کەشتیی فڕۆکەهەڵگری ئابراهام لینکن کە زیاتر لە 250 ڕۆژە لە دەریادایە.
ئەو سیناتۆرە دیموکراتە لە درێژەدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه زۆر راپۆرت باس له بونی كێشه له‌نێو كه‌شتی ئابراهام لینكۆلندا ده‌كه‌ن له‌باره‌ی کەمیی پێداویستی تێکچونی تەندروستیی كارمه‌نده‌كانی و چه‌ندین كێشه‌ی تر و وتبوی، ئه‌و كێشانه "پێویستیان بە لالێكردنه‌وه‌ی بەپەلە هەیە."