ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند، "ئێمە بۆ هەمیشە ئەم پرسە چارەسەر دەکەین کە بە دەیان هەزار گیان و 40 ساڵی وڵاتەکەمانی بەفیڕۆ داوە، لەگەڵ ئەوەی دەوڵەت و میللەت پێکەوە کاردەکەن. ئێمە ئەو پڕۆژە یاسایە دەبینین، کە سێ ڕۆژ لەمەوبەر بە 467 دەنگ لەئەنجوومەنی نیشتمانیی گەورەمان پەسەند کرا، وەکو هەنگاوێکی مێژوویی دەیبینین”.
ئاوێنە: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە مەراسیمی دەرچوونی ئەکادیمیای جەندرمە و پاسەوانی کەناراوەکان رایگەیاند "وەک تورکیا هێزمان نوێ دەکەینەوەو بەهەنگاوی پتەو بەرەو ئامانجەکانمان هەنگاو دەنێین، ئێمە هەرچی پێویست بێت بۆ ئەوەی ببینە یەکێک لە پایە پێشەنگەکانی سیستەمی نوێ دەیکەین".
ئاماژەی بەوەش کرد کە "لە ئێستادا تورکیا یەکێکە لەو وڵاتانەی دەستی دەخاتە ناو ئاگرەوە بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی ئاشتیانە ململانێکان چارەسەر بکات، چ لە ناوچەکە و چ لە جیهاندا".
ئەردۆغان ڕایگەیاند کە "ئێمە هەزار ساڵە بە سەری بەرزەوە لەم خاکانەدا ژیاوین. ئینشاڵا تا کۆتایی زەمان بەم شێوەیە بەردەوام دەبین".
راشیگەیاند "ئێمە بۆ هەمیشە چارەسەری ئەم پرسە دەکەین، کە دەیان هەزار گیان و ٤٠ ساڵی مێژووی وڵاتەکەمانی بەفیڕۆ دا، ئێمە ئەو پڕۆژە یاسایە دەبینین کە بە ٤٦٧ دەنگ لە ئەنجوومەنی نیشتمانیی گەورەمان سێ ڕۆژ لەمەوبەر پەسەند کرا، بەهەنگاوێکی مێژوویی دەبینین کە بەم ئاراستەیە نراوە. بە دڵەوە سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە بەشداریان کرد و پشتگیریان کرد لە ئامادەکردنی پڕۆژە یاساکە، پڕۆژە یاساکە پێشکەشکردنی بۆ ئەنجومەن، و قبوڵکردنی لە ئەنجومەنی گشتی، بەتایبەتی بەڕێز دەولەت باخچەلی هاوپەیمان و سەرۆکی ئەنجومەنەکەمان، نومان کورتولموش".