كۆمپانیای پترۆڵی نیشتمانی ئه‌بوزه‌بی-ئه‌دنوك رایگه‌یاند، هێرش كراوه‌ته سه‌ر دو كه‌شتی كۆمپانیاكه‌یان له گه‌روی هورمز. هاوكات وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه‌ی ئێران ده‌كات.
ئاوێنه: كۆمپانیای پترۆڵی نیشتمانی ئه‌بوزه‌بی-ئه‌دنوك، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، شه‌وی رابردو هێرش كراوه‌ته‌وه سه‌ر دو كه‌شتی كۆمپانیاكه‌یان له گه‌روی هورمز، به‌ڵام هێرشه‌كه زیانی گیانی به‌دواوه نه‌بوه‌و دۆخه‌كه كۆنترۆڵكراوه.
لای خۆیشییه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات، رایگه‌یاند، زۆر به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌و ده‌ستدرێژییه‌ی ئێران ده‌كه‌ن بۆ سه‌ر دو كه‌شتییه‌كه‌ی كۆمپانیای ئه‌دنوك.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات وتوشیه‌تی، كردنه ئامانجی بازرگانی ده‌ریایی و به‌كارهێنانی گه‌روی هورمز وه‌كو ئامڕازێكی گوشار‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ئابوریی، "كرده‌وه‌ی چه‌ته‌كانی ده‌ریان كه له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانی ئێرانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت" و بۆته مایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی راسته‌وخۆ له‌سه‌ر سه‌قامگیریی ناوچه‌كه و ئاسایشی وزه‌ی جیهان.
جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه پێویسته ئێران ئه‌م جۆره ده‌ستدرێژییانه رابگرێت و گه‌روی هورمز به‌بێ مه‌رج به‌ته‌واوه‌تی بكاته‌وه.