سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا هەڕەشەی ئەوە ده‌كات کە ئێران له‌ڕوی ئابورییه وه‌ها گۆشه‌گیر ده‌كه‌ن كه له جیهاندا هه‌رگیز گۆشه‌گیریی له‌و جۆره وێنه‌ی نه‌بوبێت.
ئاوێنه: سكۆت بێسێنت، وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، هه‌فته‌ی داهاتو رێكاره نوێیه‌كان له‌دژی ئێران ده‌خرێنه بواری جێبه‌جێكردن.
وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه ئه‌مریكا له ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازییه‌وه له‌دژی ئێران په‌ڕیوه‌ته‌وه بۆ گوشاری ئابوریی له دژی ئه‌و وڵاته‌و وتی "لەسەر فەرمانی سەرۆک، ئێمە ئاستەکه‌مان دیسانەوە بەرزکردوەتەوە، چاوەڕوانی راگەیاندنی زیاتر بن لە هەفتەی داهاتودا، چونکە رێکارێک دەگرینەبەر کە وێنەی نەبوە لە مێژوی گۆشەگیرکردنی ئابوری وڵاتێک‌دا."
ئه‌و به كه‌ناڵی نیوزماكسی وتوه، "گه‌مارۆ به‌رده‌وامه‌كه له گه‌روی هورمز ده‌بێته مایه‌ی ئه‌وه‌ی كه ئێران نه‌توانێت هیچ شتێك له‌ڕێگه‌ی به‌نده‌ره‌كانی خۆیه‌وه، هاورده یان هه‌نارده بكات."
سکۆت بێسێنت وتیشی، ئەمریکا هەفتەی داهاتو ڕێکاری دیکەش لەم روه‌وه ڕادەگەیەنێت.
بێسێنت ئه‌وه‌ی به رێبازێكی دولایه‌نه ناوبرد كه پێکهاتوە لە گوشاری ئابوری و گەمارۆدانی بەندەرەکانی ئێران.