عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، هێشتا هیچ بڕیارێک نەدراوە بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا.
ئاوێنه: عه‌باس عراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له چاوپێكه‌وتنێكدا وتی، قەتەر و پاکستان وەک نێوه‌ندگیر لە پەیوەندیدان لەگەڵ ئێران و پەیام ئاڵوگۆڕ دەکرێت، بەڵام ئەم پەیوەندییانە "بە هیچ شێوەیەک بە واتای دانوستان نایەن."
هەروەها وتیشی، ئەوەی لە یاداشتی لێکتێگەیشتنی ئیسلام ئاباددا هاتبو "کۆتاییهێنان بە شەڕ" بو، نەک ئاگربەست. ئەمریکا ئەم لێکتێگەیشتنەی پێشێلکردوە و شەڕ دەستیپێکردۆتەوە. بۆیە شتێک بە ناوی "ئاگربەستی 60 ڕۆژە" کە پێویستی بە درێژکردنەوە هەبێت، بونی نەبوە.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، دانوستانه‌كانیان له‌گه‌ڵ عومان سه‌رنجیان له‌سه‌ر دیاریكردنی رێڕه‌وێك بوه له گه‌روی هورمز، به‌ڵام بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هاتوچۆ له‌م گه‌روه ده‌بێت ئه‌مریكا مه‌رجه پێویسته‌كان جێبه‌جێ بكات.