رۆژنامه‌ی واڵ ستریت جۆرناڵ له زاری به‌رپرسێكی كۆشكی سپییه‌وه بڵاویكرده‌وه كه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ خۆشی وتویه‌تی، گه‌روی هورمز وه‌ك به‌شێك له خاكی ئه‌مریكا راده‌گه‌یه‌نێت.
ئاوێنه: به‌رپرسێكی كۆشكی سپی به رۆژنامه‌ی واڵ ستریت جۆرناڵی وتوه، لێدوانه‌كه‌ی تره‌مپ له‌باره‌ی راگه‌یاندنی گه‌روی هورمز وه‌ك به‌شێك له خاكی ئه‌مریكا، "بۆ خۆشی بوه."
تره‌مپ رۆژی هه‌ینی رایگه‌یاند، دوای شكستی ئێران، به‌م زوانه گه‌روی هورمز وه‌ك به‌شێك له خاكی ئه‌مریكا راده‌گه‌یه‌نێت.
لێدوانه‌كه‌ی تره‌مپ كاردانه‌وه‌ی به‌رپرسانی ئێرانی لێكه‌وته‌وه. كازم غه‌ریب ئابادی، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته، وتی، گه‌روی هورمز ئێرانی بوه‌و هه‌ر به ئێرانیش ده‌مێنێته‌وه، ئەم رێڕەوە تەنیا بە فەرمانی ئێران دەکرێتەوەو دادەخرێت.