دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا پشتڕاستی ده‌كاته‌وه كه كه‌ناڵێكی نهێنیان بۆ په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ سوپای پاسدارانی ئێران هه‌یه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی بۆردومانكردنی عومان-یش ده‌كات ئه‌گه‌ر ببێته كۆسپ له‌به‌رده‌میان بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له‌گه‌ڵ نزیكبونه‌وه‌ی ته‌واوبونی واده‌ی ئه‌و مۆڵه‌ته 60 رۆژییه‌ی كه بۆ ئاگربه‌ست هه‌یه، له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی فۆكس نیوز، پشتڕاستی کردەوە کە کەناڵێکی نهێنی بۆ دانوستان لەگەڵ سوپای پاسدارانی ئێران هه‌یه.
ترەمپ به كه‌ناڵه‌كه‌ی وت "پێویستە ئاڵای سپیی خۆبەدەستەوەدان بەرز بکەنەوە."
ترەمپ راشیگەیاند کە هێشتا کات بۆ ئاشتی ماوە، بەو مەرجەی ئێران ملکەچی داواکارییە سەرەکییەکەی بێت: ئامانجی ژمارە یەک ئەوە بوە و هەمیشە هەر ئەوەش دەبێت کە ئێران بە هیچ جۆرێک، لە ژێر هیچ بارودۆخێكدا، نەبێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی."
ترەمپ وتیشی"من هیچ خشتەیەکی کاتم نییە و هیچ پەله‌شم نییە."
ئەگەرچی ترەمپ به‌رده‌وامی نیگه‌رانی ده‌ربڕیوه بەرامبەر به‌وه‌ی نه‌گه‌یشتون بە ئاشتی لەگەڵ ئێران کە چەندین ئاستی سەرکردایەتییان لە هێرشەکانی ڕابردودا کوژراون، بەڵام پشتڕاستی کردەوە کە بەرپرسانی ئەمریکا بەشێوەی ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی کەناڵێکی نهێنییەوە لە پەیوەندیدان لەگەڵ بەرپرسانی سوپای پاسداران.
ترەمپ وتی: "ئەوان یاریزانی باشی پۆکەرن، بەڵام بەرەو نەمان دەچن."
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا سه‌رۆكی ئه‌مریكا هۆشدارییەکی نائاسایی دایە عومان، کاتێک پرسیاری لێ‌کرا دەربارەی ڕۆڵی ئەو وڵاتەی کەنداو لە دانوستانەکانی پەیوەست بە ئێرانەوە.
ئه‌و وتی "ئەگەر عومان بێتە سه‌ر ڕێمان، زۆر بە توندی بۆردومانیان دەکەین."