وته‌بێژی سوپای پاسدارانی ئێران ره‌تیده‌كاته‌وه هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك له‌نێوان فه‌رمانده‌كانی سوپای پاسداران و ئه‌مریكادا ئه‌نجام درابێت و ده‌شڵێت، ئه‌م درۆیه‌ی تره‌مپ، خه‌یاڵپڵاوییه‌كه كه له شكسته‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتوه.
ئاوێنه: حسێن موحیبی، وته‌بێژی سوپای پاسدارانی ئێران، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له‌باره‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌مریكا له‌ڕێی كه‌ناڵی نهێنییه‌وه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ سوپای پاسداران هه‌یه‌و ئه‌مڕۆش دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌واڵه‌كانی پشتڕاستكرده‌وه، لێدوانی بۆ میدیای وڵاته‌كه‌ی داوه.
حسێن موحیبی وتویه‌تی، هیچ دانوستانێک لە نێوان بەرپرسانی سوپا‌و ئەمریکییەکاندا لە ئارادا نییە و ئەم درۆیەی ترەمپ، تەنیا خه‌یاڵپڵاوییه‌كه کە بەهۆی ئه‌و وه‌هم و كابوسه‌وه توشی بوه كه له شكست و بێچاره‌ییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتوه.
وته‌بێژی سوپای پاسداران ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه سوپا له مه‌یدانی جه‌نگدا قسه‌ی خۆی ده‌كات و پرسه دیپلۆماسییه‌كان كاری لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی كۆماری ئیسلامییه‌و هەڵبەت بەپێی زانیارییەکانمان و لەسەر بنەمای جەختکردنەوەی بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوە، لەم بواره‌شدا بەهۆی پەیمانشکێنی و ئه‌و ئه‌زمونه تاریكانه‌ی لە ئه‌نجامی پێشێلکارییە بەردەوامەکانی ئەمریکاوە دروست بون، لە ئێستادا هیچ دانوستانێک لەگەڵ ئەمریکییەکاندا ناکرێت.
به‌قسه‌ی موحیبی، ترەمپ هەوڵ دەدات بەم لێدوانانە، نرخی نەوت و وزە لە جیهاندا بە شێوەیەکی کاتی کۆنتڕۆڵ بکات؛ بەڵام تەنیا یەک ڕێگەی ڕاستەقینەی لەپێشدایە، ئەویش قبوڵکردنی شکست و جێبەجێکردنی ئەو مەرجانەیە کە ئێران دیاری کردون.