سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، هیچ دانوستان یان گفتوگۆیەک لەگەڵ ئێران لە ئارادا نییە یان پلانی بۆ دانەنراوە. دەشڵێت "گەرووی هورمز کراوە و چالاکە".
ئاوێنە: ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ترووس سۆشیاڵ) نووسیویەتی "هیچ دانوستان یان گفتوگۆیەک لەگەڵ ئێران لە ئارادا نییە و هیچ دانوستان یان گفتوگۆیەکیش پلانی بۆ دانەنراوە".
وتوشیەتی "گەمارۆی دەریایی هێشتا بە هەموو هێزێکەوە بەردەوامە، گەرووی هورمز کراوە و چالاکە و هەموو مینە دەریاییەکان کۆکراونەتەوە و تەقێنراونەتەوە".